بەفر رێگر بوو لە دەستپێکردنی ٥٦مین خولی پاسکیلی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا
- بەهۆی بارینی بەفرەوە بڕیاردرا ئەنجامدانی گەشتی نەوشەهیر- کاپادۆکیا هەڵبوەشێندرێتەوە.
Ankara
نەوشوهیر- AA
بڕیاربوو سبەی ٥٦مین خولی پاسکیلی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستپێبکات و لە یەکەم رۆژیدا گەشتێک لە نێوان شارەکانی نەوشەهیر- کاپادۆکیا ئەنجامبدرێت.
بەڵام لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین شاری نەوشەهیر-ی گرتووەتەوە و ئەمەش وای کردوە هەلومەرجی گونجاو بۆ دەستپێکی خولی پاسکیلسوارییەکە فەراهەم نەبێت.
پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەوە نیشان دەدەن کە بەفربارینەکە بەیانیش بەردەوام دەبێت هەربۆیە بڕیاردرا ئەنجامدانی گەشتی نەوشەهیر- کاپادۆکیا هەڵبوەشێندرێتەوە.
دوای دەرهێنانی نەوشەهیر لە لیستی ٥٦مین خولی پاسکیلی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بڕیارە رۆژی ١٢ی نیسان گەشتی خولەکە لە شاری کۆنیا-وە دەستپێبکات.