بەغدا.. خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان بەربەستەکانی ناوچەی سەوزیان سوتاند
Baghdad
بەغداد - AA
لە درێژەی خۆپیشاندانی لایەنگرانی ھاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی، خۆپیشاندەران بەربەستە چیمەنتۆییەکانی ناچەی سەوزیان سوتاند و ھەوڵیاندا لەو رێگەیەوە بچنە ناو ناوچەکەوە کە شوێنی باڵەخانە حکوومییەکان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی لێیە.
کاتێک ھێزە ئەمنییەکان رێگریان لە ھەوڵی خۆپیشاندەران بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوز کرد، خۆپیشاندەران دروشمیان دژ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتەوە.
جێی وەبیرھێنانەوەیە ھاوپەیمانی فەتح و حەشدی شەعبی لە ھەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی یەکەمدا دەنگێکی زۆریان لەدەستدا و بەو ھۆیەوە لایەنگرانیان دژ بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن