جيهان

"بەزۆر دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و داگیرکردنی خاکەکەی تاوانی دژبە مرۆڤایەتییە"

- بەیاننامەی کۆتایی "کۆبوونەوەی بەپەلە لە بارەی قودس: "بەزۆر دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و ھەوڵەکانی داگیرکردنی ئەو خاکانەی کە سەدان ساڵە موسڵمانەکانى قودس لەسەری دەژین، تاوانێکی دژبە مرۆڤایەتییە".

Ömer Faruk Cebeci, Uğur Subaşı  | 11.05.2021 - نوێکردنەوە : 12.05.2021
"بەزۆر دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و داگیرکردنی خاکەکەی تاوانی دژبە مرۆڤایەتییە"

Sakarya

ساکاریا - AA

لە بەیاننامەی کۆتایی "کۆبوونەوەی بەپەلە لە بارەی قودس"، کە لەلایەن سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش خوێندرایەوە، ھاتووە، "بەزۆر دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و ھەوڵەکانی داگیرکردنی ئەو خاکانەی کە سەدان ساڵە موسڵمانەکانى قودس لەسەری دەژین، تاوانێکی دژبە مرۆڤایەتییە و بە ھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە. ئیسرائیلی دەوڵەتی تیرۆر، بەم ھەڵوێستەی گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەم جوگرافیایەدا".

عەلی ئەرباش بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی "کۆبوونەوەی بەپەلە لە بارەی قودس" بۆ رای گشتیی خوێندەوە کە لەسەر رێنمایی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و لەلایەن سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیا و بە بەشداری سەرۆک و وەزیری کاروباری ئایینی ٦٠ وڵات لە باڵەخانەی موفتی پارێزگای بەڕێوەچوو.

لە بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ھاتووە: "پرسی قودس تەنھا پرسی فەڵەستینییەکان نییە، پرسی ھاوبەشی سەرجەم جیھانی ئیسلامییە. داگیرکاران، لە دابەشبوونی موسڵمانانەوە بوێری وەردەگرن. دەمانەوێت بە روونی ئەوە رابگەیەنین کە ئومەتی ئیسلام بەیەک دڵەوە ھەموو کات و لە ھەموو شوێنێکەوە بەرگریی لە فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا دەکات".

بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی "کۆبوونەوەی بەپەلە لە بارەی قودس" دەرکردنی فەڵەستینییەکانی بە تاوانی دژبە مرۆڤایەتی و ناوبردووه‌ و تێیدا ھاتووە، "بەزۆر دەرکردنی خەڵکی فەڵەستین و ھەوڵەکانی داگیرکردنی ئەو خاکانەی کە سەدان ساڵە موسڵمانەکانى قودس لەسەری دەژین، تاوانێکی دژبە مرۆڤایەتییە و بە ھیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە. ئیسرائیلی دەوڵەتی تیرۆر، بەم ھەڵوێستەی گەورەترین بەربەستە لەبەردەم ئاشتی و خۆشگوزەرانی لەم جوگرافیایەدا".

ھەروەھا لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، "بەمەبەستی زیندووڕاگرتن و بەھێزھێشتنەوەی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە جوگرافیای ئیسلامییدا، ھاندان دەکرێت بۆ سەردانی قودس و کاری ھاوبەش. بەشێوەیەکی ھاریکارییانە کار دەکرێت بۆ دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەی قودس لە وڵاتانی ئیسلامییدا بۆ گەیاندنی دۆزی قودس بە ھەموو جیھان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın