جيهان

بەرپرسانی باڵای ٧٨ دەوڵەت بەشداری لە "رێوڕەسمی دەستبەکاربوون"ی سەرکۆماری تورکیادا دەکەن

-٢١ سەرۆک دەوڵەت و ١٣سەرۆکوەزیرانی وڵات وژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشداری لە"رێوڕەسمی دەستبەکاربوون"ی سەرکۆماری تورکیا دەکەن. - سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە رێزی ئەو بەرپرسانەدا دەبێت کە بۆ رێوڕەسمەکە بانگهێشت کراوە.

Zafer Fatih Beyaz  | 03.06.2023 - نوێکردنەوە : 03.06.2023
بەرپرسانی باڵای ٧٨ دەوڵەت بەشداری لە "رێوڕەسمی دەستبەکاربوون"ی سەرکۆماری تورکیادا دەکەن

Ankara

ئەنقەرە – AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە توانی بە بەدەستهێنانی ٢٧ ملیۆن و ٨٣٤ هەزار و ٥٨٩ دەنگ بە سەرکۆماری تورکیا هەڵببژێردرێتەوە، لە پەرلەمانی تورکیا سوێند دەخوات.

ئەردۆغان کاتژمێر ١٤:٠٠ لە پەرلەمان سوێند دەخوات و دەستبەکار دەبێت. بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونیش لە سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، دەولەت باخچەلی وەردەگرێت.

دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنەکە ئەردۆغان کاتژمێر ١٥:٠٠ سەردانی گڵکۆی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا، مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکات و لە کاتژمێر ١٧:٠٠ بەشداری لە "رێوڕەسمی دەستبەکاربوون" لە کۆشکی کۆماریدا دەکات.

ئەسپسوارەکانی رێوڕەسمەکان بەشداری لەو کاروانەی ئەردۆغاندا دەکەن کە دەگات بە دەروازەی Aی کۆشکی کۆماری.

لە کاتی هاتنی ئەردۆغان و یەکەی ئەسپسوار بۆ کۆشکی کۆماری ١٠١ تۆپ دەتەقێندرێت. هەروەها لە بارەگاکانی سەر بە فەرماندە ئاسمانی، وشکانی و دەریایییەکان ١٠١ تۆپ دەتەقێندرێت.

لە رێوڕەسمەکەدا ئۆکێسترای سەنفۆنی سەرۆکایەتیی کۆمار، تیپی میوزیکی کلاسیکی تورکی سەرۆکایەتیی کۆمار، تیپی میوزیکی سەربازیی سوپای تورکیا و تیپەکانی نمایشی سوپای تورکیا ئامادە دەبن.

خوانی ئێوارە لە سەر شەرەفی میوانان لە کۆشکی چانکایا رێک دەخرێت.

٢١ سەرۆک دەوڵەت لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن کە پێک هاتوون لە: سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ؛ سەرۆکی ڤێنێزوێلا، نیکۆڵاس مادورۆ؛ سەرکۆماری بولگاریا، رومەن رادەڤ؛ سەرکۆماری گابۆن، عەلی بۆنگۆ ئۆندیبما؛ سەرکۆماری گینێ بیاسو، ئومارۆ سیسۆکۆ ئەمبالۆ؛ سەرکۆماری کۆماری ئەفریقای باشوور، سیرێڵ رامافۆسا؛ سەرکۆماری مۆنتینیگرۆ، یاکۆڤ میلاتۆڤیچ؛ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جۆمەرت تۆکایێڤ؛ سەرکۆماری کۆماری قرغیزستان، سەدر جاپارۆڤ؛ سەرکۆماری کۆنگۆ، دەنیس ساسۆو نگوەسۆ؛ سەرکۆماری کۆسۆڤا، ڤیۆسا عوسمانی؛ سەرکۆماری کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تاتار؛ سەرکۆماری مەکەدۆنیای باکوور، ستیڤۆ پێندارۆڤسکی؛ سەرکۆماری ئۆزبەکستان، شەوکەت میرزیۆیێڤ؛ سەرکۆماری رواندا، پاوڵ کاهامی؛ سەرکۆماری سەنیگال، ماکی ساڵ؛ سەرکۆماری سۆماڵ، حەسەن شێخ مەحمود؛ سەرکۆماری تۆگۆ، فاور گناسینگبی؛ سەرۆکی تورکمانستان، سەردار بەدیرمەهمەدۆڤ؛ سەرکۆماری بەنگلادش، محەمەد شەهابەددین چوپو و سەرۆکی گینی، مامادی دۆومبۆویا.

هەروەها سەرۆکوەزیرانی ١٣ وڵاتیش کە هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەریف؛ سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان؛ سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان و سەرۆکوەزیرانی لبییا، عەبدولحەمید دیبەیبە'یان لەنێو دان بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی'یش بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکات.

لە لایەکی دیکەوە نوێنەرانی هەشت رێکخراوی نێودەوڵەتی کە سکرتێری گشتیی رێکخراوی دەوڵەتە تورکەکان، کوبانچبەک ئۆورایلیێڤ؛ سکرتێر گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتێبێرگ و سکرتێری گشتیی رێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی، حوسێن ئیبراهیم تەها'یشیان لەنێودان لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار دەبن.

هەروەها ١٢ وڵات لەسەر ئاستی سەرۆکی پەرلەمان کە هەریەک لە سەرۆکی دومای رووسیا، ڤیاچەسلاڤ ڤۆلۆدین و جێگری سەرۆکی هەمشەیی کۆنگرێسی میللی نیشتمانیی کۆماری میللی چین، دینگ ژۆنگلی'یشیان لەنێودان بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.

سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتی بۆسنا هەرزەگۆڤینا، جێلکا سڤییانۆڤیچ؛ سەرکۆماری پێشووی ئەڵمانیا، کریستیان ئۆڵف؛ راوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیا، گێرهار شرۆدەر؛ سەرکۆماری پێشووی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، دەرڤیش ئەرۆغڵو؛ سەرۆکوەزیرانی پێشووتری سوید، کارڵ بیڵدت بەشداری لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن.

سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر شەرەفی میوانە بیانییەکان کاتژمێر ١٩:٠٠ خوانی ئێوارە لە کۆشکی چانکایا رێک دەخات.

چاوەڕێ دەکرێت دوای خوانی ئێوارە سەرکۆمار ئەردۆغان ناوی ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ئاشکرا بکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın