عێراق

بەرهەم ساڵح و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌ سەرکۆماری فەرەنسا،ئیمانوئێل ماکرون-ەوە پێگەیشت.

Sarmand Hameed  | 02.04.2020 - نوێکردنەوە : 02.04.2020
بەرهەم ساڵح و ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

Arbil

هەولێر - AA

سەرکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە‌ سەرکۆماری فەرەنسا،ئیمانوئێل ماکرون-ەوە پێگەیشت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی پەیوەندەییە تەلەفۆنییەکەدا، بەرهەم ساڵح جەختی لە پێویستی هاریکاری وهەماهەنگی و پەیوەستبوون لەنێوان هەردوو وڵات و تەواوی وڵاتاندا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وسنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی کردەوە بەجۆرێک ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی سەلامەتی گەلان وگرنگی تێپەڕاندنی ئاڵەنگارییەکانی لەبوارەکانی تەندروستی ومرۆیی وئابووری.

بەپێی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، بەرهەم ساڵح سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە بۆ نیشاندانی پشتیوانی و هاوخه مى لەگەڵ عێراقدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە و هیوایشی خواستووە کە جیهان لە رێگای ئەو هەوڵانەی لەم بارەیەوە کەدەدرێن، بەسەر ئەم پەتایە و لێکەوتە مەترسیدارەکانیدا سەربکەون.

لەلای خۆیەوە ‌سەرکۆماری فەرەنسا پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بۆ گەلی عێراق لەگشت بوارەکاندا دەربڕیووە و هیوایشی خواستووە کە عێراقییەکان ئەم دۆخە بەسەلامەتی و ئاشتی تێپەڕێنن و دووپاتیشی لە گرنگی چڕکردنەوەی هاریکارییە هاوبەشەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رزگارکردنی مرۆڤایەتی بەگشتی لە مەترسییەکانی کردووەتەوە.

لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژە بەگرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەوڵەکانی عێراق بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە ئاسایش وسەروەری وڵات کراوە، هاوکات دووپاتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان کراوەتەوە بەجۆرێک کە ببنە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات وسەقامگیری ئاسایش و ئاشتەوایی لە جیهاندا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın