وەرزش

بێنزیما: "دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم"

Dilara Afıfı, Çağrı Koşak, Mehmet Nuri Uçar  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 10.06.2023
بێنزیما: "دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم"

Suudi Arabistan

ریاز - AA

ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیما دوای ئەوەی چووە ریزی یانەی ئیتیحادی سعوودی، رایگەیاند دڵخۆشە بەوەی کە لە سعوودیەیە.

بێنزیما کە دیمانەیەکی لە هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی یانەی ئیتیحاد بڵاوکراوەتەوە، لێدوانی لەبارەی گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە داوە.

کەریم بێنزیما ئاماژەی بەوە دا کە یاریگای یانەی ئیتیحاد "نائاسایی" بووە و رایگەیاند: "وەک گوتم لێرەدا جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە. دڵخۆشم بەوەی لە سعوودیەم، دەمەوێت فێری زمانی عەرەبی بم و بە باشی قسەی پێ بکەم".

بێنزیما گوتیشی: "هەست دەکەم خەڵک بەڕاستی خۆشیان دەوێم. شاری مەککە کە هەستێکی جیاوازم پێ دەبەخشێت، لێرەوە نزیکە".

ئەستێرەی فەڕەنسی، کەریم بێنزیمای تەمەن ٣٥ ساڵ کە یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ یانەی ئیتیحاد واژوو کرد، بە درێسێکی ژمارە "2026" وێنەی گرت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın