توركيا

بۆ یەکەم جار ژنێک بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا

Dilara Zengin Okay  | 09.06.2023 - نوێکردنەوە : 10.06.2023
بۆ یەکەم جار ژنێک بوو بە سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

د. حەفیزە گایا ئەرکان وەک یەکەم خانم بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی تورکیا دەستنیشان کرا.

بڕیاری تایبەت بە دامەزراندنی حەفیزە گایا ئەرکان بە واژووی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکرایەوە.

بەم پێیەش حەفیزە گایا ئەرکان بووە یەکەم خانم لە مێژووی تورکیادا کە پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندی پێبدرێت.

- د. حەفیزە گایا ئەرکان کێیە؟

ساڵی ١٩٨٢ لە ئیستانبوڵ لەدایکبووە، سالی ٢٠٠١ بەشی ئەندازیاری پیشەسازیی لە زانکۆی بۆغازیچی تەواو کردووە. دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن رووی لە ئەمریکا کردووە و ساڵی ٢٠٠٥ لە زانکۆی پرینستۆن بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ئەندازیاریی دارایی بەدەستهێناوە. دواتریش دوو خولی راهێنانی لە بواری زانستەکانی بەڕێوەبردن لە کۆلیژی کاری هارڤارد و سەرکردایەتی لە زانکۆی ستانفۆرد تەواو کردووە.

حەفیزە گایا ئەرکان لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە دامەزراوەی دارایی گۆڵدمان ساکس دەستی بە کارکردن کردووە و بە درێژایی نۆ ساڵ لەگەڵ بانکە گەورەکانی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی بیمە کاری کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا لەگەڵ بانکی فێست پەبڵیک دەستی بە کار کردووە و لە ماوەی نزیکەی هەشت ساڵدا وەک جێگری سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن، سەرۆک، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی، بەڕێوبەری وەبەرهێنان و جێگری سەرۆکی بەشی مەترسییەکان، کاری کردووە.

بۆ ماوەی دوو ساڵیش ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای خشڵی "Tiffany & Co" بووە.

هەروەها لە ئەنجوومەنی راوێژکاریی بەشی ئەندازیاریی دارایی و لێکۆڵینەوەی پڕۆگرامی ماتماتیکی زانکۆی پرینستۆن کاری کردووە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın