بۆ دووەمجار لەماوەی دوومانگدا ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە
Arbil
هەولێر - AA
ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی ھەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنی ھەولێر ھەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەدەن. بەھۆی ئاگرەکەوە، دووکانێکی زۆر سووتاون.
بازاڕی لەنگەی ھەولێر لە نێوان شەقامی ٤٠ مەتری و ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر ھەڵکەوتووە بە یەکێکە لە بازاڕە قەرەباڵغەکانی شارەکە دەناسرێت و لە ئێستادا ئاگرەکە لە بەشی لای شەقامی ١٠٠ مەتری کەوتووەتەوە.
ئاگرێکی گەورە لە بەشێک لە دووکانەکانی بازاڕی لەنگەی #ھەولێر کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنی ھەولێر ھەوڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکە دەدەن. بەھۆی ئاگرەکەوە، دووکانێکی زۆر سووتاون https://t.co/VQ02aH8qVq pic.twitter.com/3vvpiMRFNL
تا ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت و ھەوڵەکانی تیمەکانی فریاکەوتن بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکە و ڕێگریی لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە بەردەوامە.
لەوەتەی لەنگە لەم شوێنە بونیادنراوە، چوار جار ئاگری گرتووە، جارێک لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، دواتر لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، هەروەها جاری پێشوو لە ٢٨ی شوبات جارێکی دیکە ژمارەیەک دوکان ئاگریان تێبەربوو کە بووە هۆی سووتانی سەدا ٢٥ ی بازاڕەکە، هاوکات کەمێک پێش ئێستاش ئاگر لەو شوێنە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن