جيهان

"بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت رق و كینەی دڵە نەخۆشەكانی دەرهێنا"

ـ سكرتێری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی: "بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، رق و كینەی دڵە نەخۆشەكانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەرهێنا"

Abdelrahman Fathy  | 11.07.2020 - نوێکردنەوە : 13.07.2020
"بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت رق و كینەی دڵە نەخۆشەكانی دەرهێنا"

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

سكرتێری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی رایگەیاند كە بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، رق و كینەی دڵە نەخۆشەكانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەرهێنا.

عەلی قەرەداغی سەبارەت بە هەڵوەشاندەوەی بڕیارەكەی 24ی تشرینی دووەمی 1934ی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا كە تایبەت بوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە لە لایەن ئەنجوومەنی شوورای دادوەریی توركیاوە، تویتێكی بڵاوكردەوە.

سكرتێری گشتیی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی لە تویتەكەیدا نووسیوویەتی: "مزگەوتەكای موسڵمانان لە ئەندەلوس كران بە كڵێسا، شوێنەكانی مەی خواردنەوە و یانەكانی شەوانە، هەروەها مزگەوتی بابری لە هیندستان كرا بە پەرستگەی بتپەرستی، ئێستا دەیانەوێت قودس بە هەموو پیرۆزەكانییەوە بكەن بە پایتەختی زایۆنیستی".

ئەوەشی نووسیووە: "لە رۆژئاوا یان رۆژهەڵات دەنگێكمان نەبیست ئیدانەی ئەو تاوانانە بكات، بەڵام بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، رق و كینەی دڵە نەخۆشەكانی لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەرهێنا".

عەلی قەرەداغی ئەوەشی وەبیرهێناوەتەوە: "سوڵتان محەمەد فاتیح مزگەوتی ئایاسۆفیای بە پارەی تایبەتی خۆی لە پاتریاركان كڕیبوو، بەڵام رایگرتبوو، بۆیە گۆڕینی ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت، گەڕانەوەیە بۆ رەسانەیەتییەكەی ".

دوێنێ‌ هەینی فەرمانگەی دەیەمینی ئەنجوومەنی شوورای توركیا، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی لە رێكەوتی ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ بۆ كردنە مۆزەخانەی، مزگەوتی ئایاسۆفیا هەڵوەشاندەوە.

ئەنجوومەنی شوورای توركیا ئاماژەی بەوەش دابوو كە ئایاسۆفیا موڵكی وەقفی فاتیح سوڵتان محەمەد خانە و وەك مزگەوت لەلایەن خەڵكەوە سوودی لێ بیندراوە.

ئایاسۆفا كە دەكەوێتە ناوچەی سوڵتان ئەحمەد لە شاری ئیستانبوڵ بۆ ماوەی 481 ساڵ وەك مزگەوت بەكارهێنرابوو دواتر لە ساڵی 1934 كرا بە موزوخانە كە یەكێك لە گرنگترین باڵەخانە بیناسازییەكان لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەر دوێنێ هەینی سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندبوو "ئامادەكارییەكان بە شێوەیەكی خێرا تەواو دەكەین و پلانی ئەوەمان ھەیە لە رۆژی ھەینی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی، ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش بكەینەوە".

ئەردۆغان لەبارەی بڕیاری گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، گوتارێكی پێشكەش كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی گوتبوو: "لەدوای ئەوەی كە ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە كرایەوە مزگەوت، پەیڕەوی وەرگرتنی پارە لە چوونە ژوورەوە بۆ ئایاسۆفیا ھەڵدەگیرێت".

رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاندبوو "ئایاسۆفیا كە میراتگری ھاوبەشی گشت مرۆڤایەتییە، بەو پێگە نوێیەی كە ئێستا ھەیەتی، بەردەوام دەبێت لە باوەشگرتنی ھەموو كەسێك بە شێوەیەكی سەربەخۆ".

سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی ئاشكراكردبوو "ھەروەكو گشت مزگەوتەكانی دیكە، دەرگای ئایاسۆفیاش بەڕووی گشت كەسێك لە موسڵمانان و غەیرە موسڵمان و خەڵكانی ناوخۆیی و بیانی كراوە دەبێت".

لەبارەی بەرواری كردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش ئەردۆغان راگەیاندبوو"ئامادەكارییەكان بە شێوەیەكی خێرا تەواو دەكەین و پلانی ئەوەمان ھەیە لە رۆژی ھەینی ٢٤ی تەمووز لەگەڵ نوێژی ھەینی، ئایاسۆفیا بەڕووی پەرستش بكەینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın