بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی تورکیا لە لیژنەی پلان و بوودجەی پەرلەمانە
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار: ''پێداگرانە بەردەوام دەبین لە وەستانەوە دژ بەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت تورکیا لە سنوورە وشکانییەکانی لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست بەند بکەن''.
TBMM
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی ئاگربەست لە قەرەباغ، رایگەیاند ''تورکیا لە هێزی ئاشتییپارێزی هاوبەشدا دەبێت بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە''.
خولوسی ئاکار لە میانی پێشکەشکردنی بوودجەی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە لیژنەی پلان و بوودجەی پەرلەماندا، باسی لەوە کرد لە سەردەمێکی هەستیاردا کە لەسەر ئاستیی جیهانی و هەرێمی هەموو جۆرە مەترسی و هەڕەشەیەک بە دوژمنایەتی تورک و ئیسلامیشەوە رووی لە زیادبوون کردووە، هەموو یەکە و دامەزراوەکانی وەزارەت بەرگریی بە پێکهاتە نوێیەکەی سەرکەوتووانە هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند ''پێداگرانە بەردەوام دەبین لە وەستانەوە دژ بەو هەوڵانەی کە دەیانەوێت تورکیا لە سنوورە وشکانییەکانی لە دەریای ئیجە و دەریای ناوەڕاست بەند بکەن''.
خولوسی ئاکار هەروەها گوتیشی: ''وەک چۆن چاومان لە مافی کەس نییە، رێگە نادەین کەسیش مافمان پێشێل بکات. شەهید دەبین، دەبینە جەنگاوەر، بەڵام رێگە بە هیچ جۆرە ئەمرێکی واقع نادەین''.
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ رایگەیاند '' لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ەوە، بەهۆی پەیوەندییان بە فەتۆوە تێکڕا ٢٠ هەزار و ٥٧١ کارمەندمان لە سوپای تورکیا دوورخستووەتەوە''.
خولوسی ئاکار لەبارەی سیستمی بەرگریی مووشەکی و ئاسمانیی دوورهاوێژی S-400 گوتی: ''بەو شێوەیەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوام دەبین لەسەر کۆنترۆڵ و ئامادەکاریەکانی ئەو سیستمەی بەکاریدەهێنین''.
گوتیشی: "وهك چۆن سیستهمی بهرگریی S-300 لهلایهن ژمارهیهك له ئهندامانی ناتۆوه بهكار دههێندرێت، به ههمان شێوهیش سیستهمی S-400 بهكار دههێندرێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی سیستمە بەرگرییەکە، رایگەیاند ''ئامادەین نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی گونجاوی تەکنیکی S-400 و F-35 تاوتوێ بکەین. هێشتا داواکاریی گرووپی کاری هاوبەش لەسەر مێزی گفتوگۆیە''.
خولوسی ئاکار هەروەها سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گوتی: ''سەرکەوتووانە بەردەوامین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. لەو بارەیەوە یەکێکین لە سەرکەوتووترین سوپاکان لە جیهاندا''.
گوتیشی: "لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان لە هەموو یەکەکانی زەمینی، دەریایی و ئاسمانی، چالاکییەکان بەبێ ئەوەی پەتای کۆرۆنا کاریگەرییان لەسەر دروست بکات بە سەرکەوتوویی بەردەوامن".