بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە شاری دهۆکی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، شاری دهۆک و دەوروبەری هەژاندووە و هاووڵاتییان هەستیان پێکردووە.
Dahuk
دهۆک - AA
بەپێی زانیارییە وردەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 07:48 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە. چەقی بوومەلەرزەکە تەنها 4.6 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری دهۆکەوە دوور بووە و لە قووڵایی 12 کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا تۆمارکراوە.
بەهۆی نزیکیی چەقەکەی لە سەنتەری شار، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی دهۆک هەستیان بە لەرزینەکە کردووە، هاوکات، بەپێی چەندین گرتە ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، بەهۆی بەهێزیی لەرزینەکە لە ناو سەنتەری شار، درز کەوتووەتە دیوار و بنمیچی چەند خانوویەک و لە هەندێک شوێنیش جامی ماڵان شکاون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
