بلۆککردنی سامانی کەسێک بەتۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ داعش و ئەلقاعیدە
- سامانی کەسێک بلۆک کرا کە ناوی ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا-یە و لەدایکبووی عێراقە و ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە هەیە.
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سامانی کەسێک بلۆک کرا کە ناوی ئەمیر محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان ئەلمەولا-یە و لەدایکبووی عێراقە و ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە پەیوەندییان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە هەیە.
ئەم لیستەش بەگوێرەی بڕیارەکانی ١٢٦٧، ١٩٨٨ و ١٩٨٩ی ئەنجوومەنی ئاسایش راگەیەنراوە و لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣دا لە رۆژنامەی فەرمی تورکیا بڵاوکراوەتەوە.
دواتریش بە واژی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەگوێرەی ئەو بڕیارەی لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، ئەمیر ئەلمەولا خراوەتە لیستی ئەو کەسانەی پەیوەندییان لەگەل رێکخراوە تیرۆرستییەکانی داعش و ئەلقاعیدە هەیە.