بریندارەکانی یەپەگە لە نەخۆشخانەکانی دیمەشق تیمار دەکرێن
رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە ئەو ئەندامانەی کە بەقورسی برینداربوون یان تووشی نەخۆشی سەخت بوون، دەباتە نەخۆشخانەکانی دیمەشق.
Ankara
حەسەکە/ ئەنقەرە-AA
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆی سووریا رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە/ یەپەگە بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە عێراق بریندارەکانی لە شاری سلێمانی چارەسەر دەکرد، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەو رێکخراوە رووی لە بەشار ئەسەدی هاوپەیمانی کردووە و لە ئێستادا بریندارە سەختەکانی لەڕێی فڕۆکەخانەی حەسەکەوە دەباتە دیمەشق.
رژێمی ئەسەد بۆ هاوکاریکردنی یەپەگە و ئاسانکردنی هاتوچۆیان، کارتی تایبەت دەداتە ئەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەکانی دیمەشق چارەسەر دەکرێن و ئەو کەسانەشی یاوەری بریندارەکان دەکەن.
هەروەها یەپەگە بۆ چاودێری کردن و یارمەتیدانی ئەندامە بریندارەکانی، گرووپێکی تایبەتی لە دیمەشق جێگیر کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن