İngiltere
لەندەن - AA
لە بارەی فەڵەستینەوە، یاریزانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی محەممەد سەڵاح، بانگەوازێکی ئاراستی رێبەرانی جیهان کرد.
محەممەد سەڵاح لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خۆرههڵاتی قودس و مزگەوتی ئەقسا کاردانەوەی نیشان داوە.
ئەو یاریزانەی تۆپی پێ داوای لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن و رێبەرانی جیهان کردووە کە هەوڵی راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بدەن.
لە پەیامەکەی محەممەد سەڵاحدا هاتووە: "داوا لە سەرۆکوەزیران (جۆنسن) و هەموو رێبەرانی جیهان دەکەم بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژییەکان و کۆشتارەکانی ئیسرائیل هەوڵ بدەن. بەسە ئیتر".
محەممەد سەڵاح هەروەها وێنەیەکی قودسیشی لەسەر پرۆڤایلی هەژمارەکەی بڵاوکردووەتەوە.