Berlin
بەرلین- AA
ئنستتیوتی رۆبێرت کۆخ (ئاژانسێکی فیدرالی سەربەخۆی ئەڵمانیایە و تایبەتە بە نەخۆشییە گوازراو و نەناسراوەکان) رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٤٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
ئنستتیوتی رۆبێرت کۆخ لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە، ٢٧٨ هەزار و ٧٠ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەەتە، نۆ هەزار و ٤٢٨ کەس.
بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، ئەڵمانیا هەندێک ناوچەی دانمارک، پورتوگال، ئیرلاند و سلۆڤینیا-ی خستە لیستی ناوچە مەترسیدارەکانەوە.
پێشتریش حکوومەتی بەرلین، ڤییەنا پایتەختی نەمسا، بوداپێست پایتەختی هەنگاریا و ژمارەیەک ناوچەی هۆڵەندا و فەڕەنسای خستبووە لیستی ناوچە مەترسیدارەکانەوە.
بەم شێوەیە ئەو کەسانەی لە ناوچە مەترسیدارەکانەوە دەگەڕێنەوە ئەگەر پشکنینی کۆرۆنایان نەکردبێت یان پشکنینەکەیان نێگەتیڤ دەرنەچووبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ کەرەنتین دەکرێن.
حکوومەتی ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، ئەگەر زۆر پێویست نەبێت سەردانی ناوچە مەترسیدارەکان نەکەن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن