سياسەت, جيهان

ئەڵمانیا.. بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ

Erbil Başay, Cüneyt Karadağ  | 26.09.2021 - نوێکردنەوە : 27.09.2021
ئەڵمانیا.. بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ

Berlin

بەرلین - AA

بەمەبەستی هەڵبژاردنی بیستەمین خولی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا (Bundestag)، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

دەنگدەران بەیانی زووو روویان کردە بنکەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی دەنگ بدەن.

دەنگدان لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بە کاتی ناوخۆیی (٠٩:٠٠ بە کاتی هەولێر) دەستی پێ کرد و تا کاتژمێر ١٨:٠٠ (١٩:٠٠ بەکاتی هەولێر) بەردەوام دەبێت.

لەم هەڵبژاردنەدا کە ٦٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، ٤٧ پارت بەشداری دەکەن.

هەروەها لەم هەڵبژاردنەدا کە شەش هەزار و ٢١١ کاندید کێبڕکێ دەکەن لە ٢٩٩ ناوچەی هەڵبژاردنی ١٦ ویلایەتدا، ٨٥ هەزار سندوقی دەنگدان دانراوە.

پەرلەمانی فیدراڵی کە لە ٧٠٩ کورسی پێکدێت، بەهۆی رێکاری جیا لە سیستمی هەڵبژاردندا رەنگە ژمارەیان زیاتر بکات.

لە هەڵبژاردنەکەدا کە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دەنگدەر یەکەم جارە دەنگ دەدەن لە کۆی گشتیی دەنگدەراندا، ٣١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاریان ژن و ٢٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاریان پیاون کە سەدا ٢١،٣یان لەسەروو ٧٠ ساڵیەوەن و سەدا ١٤،٤یان لە خوار ٣٠ ساڵیەوەن.

پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە رێگەی نامەوە دەنگ دەدەن ئەمساڵ روو لە زیادبوون بکات و لانیکەم سەدا ٤٠ی دەنگدەران سوودمەند بن لە دەنگدان لە رێگەی نامەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کە ١٦ ساڵە ئەو وڵاتە بەڕێوەدەبات بەشداری ناکات و هەر یەک لە کاندیدی پارتی یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحیی و سەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیی مەسیحیی، ئارمين لاشيت و کاندیدی پارتی سۆسیال دیموکرات و وەزیری دارایی، ئۆلاف شولز و کاندیدی پارتی سەوز و هاوسەرۆکی پارتەکە، ئانالينا باربوك کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکەی مێرکڵ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın