جيهان

"ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت"

نوێنەرایەتی هەمیشەی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان: "ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت".

Hakan Çopur  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 14.04.2024
"ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت"

Washington DC

نیویۆرک - AA

نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت".

لە ڕاگەیاندراوێکیدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە هێرشەکەی ئێران کرد بۆ سەر ئیسرائیل.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ئێران بە پابەندبوون بە ٥١هەمین ماددەی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریی کردن لە خۆی بەکارهێناوە و، ئەو وەڵامدانەوە سەربازییەی ئێران، بەرپەرچدانەوەی شەڕانگێزی ڕژێمی زایۆنیە بۆ سەر ئەرکی دیپلۆماسی لە دیمەشق.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێستا ئەم کارە وادادەنرێت بەئەنجام گەیشتبێت. ئەگەر ئیسرائیل یەک هەڵەی دیکە بکات، ئەوا وەڵامی ئێران قورستر دەبێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە پێکدادانەکە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدایە و هاتووە: "پێویستە ئەمریکا خۆی لەمە بەدوور بگرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın