ئەو پۆلیسەی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی خنکاند بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێت
دێرێک چاوڤین ئەو پۆلیسەی کە ئەژنۆی لەسەر ملی ھاووڵاتییەکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆید دانا و بەم ھۆیەوە بووە ھۆی گیانلەدەستانی، بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێ.
New York
دێرێک چاوڤین ئەو پۆلیسەی کە ئەژنۆی لەسەر ملی ھاووڵاتییەکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆید دانا و بەم ھۆیەوە بووە ھۆی گیانلەدەستانی، بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێ.
داواکاری گشتی ناوچەی ھەنیپین، مایک فریمان لە دوای دەستگیرکردنی دێرێک چاوڤین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند کە ئەو پۆلیسە بە تاوانی کوشتن بە پلەی سێ و کوشتنی کەسێک بە ئەنقەست دادگایی دەکرێ.
فریمان ئاشکراشی کرد کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سێ پۆلیسەی کە لە شوێنی رووداوەکە بوون درێژەی ھەیە.
لەلایەکی دیکەش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوای کردووە کە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کوژرانی جۆرج فلۆید کە گەنجێکی رەشپێست بوو و لە میانی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە خنکێندرا، خێراتر بکرێن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن