یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه‌ی به‌درخانی كۆرپه و دایكی تیادا شه‌هید بوون له چالاكی خرا
- یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ كه تیایدا هاوسه‌ر و كۆرپه‌یه‌كی ١١ مانگانه‌ی سه‌ربازێك شه‌هید بوون كه له لیستی خۆڵه‌مێشی تیرۆریسته داواكراوه‌كاندا بووه، و نازناوی پارتیزان بووه، به كوژراویی دۆزراوه‌ته‌وه.
Ankara
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ كه تیایدا هاوسه‌ر و كۆرپه‌یه‌كی ١١ مانگانه‌ی سه‌ربازێك شه‌هیدبوون كه له لیستی خۆڵه‌مێشی تیرۆریسته داواكراوه‌كاندا بووه، و نازناوی پارتیزان بووه، به كوژراویی دۆزراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه تیمه‌كانی جه‌ندرمه له گونده‌واره‌كانی قەزای یوكسه‌كۆڤا سه‌ربه هه‌كاری له ئۆپه‌راسیۆنێكدا تیرۆریستێكیان له چالاكی خستووه.
ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه، تیرۆریسته له چالاكی خراوه‌كه، ناوی عادل ئاكیوره‌ك-ە و نازناوی پارتیزان-ه و ناوی له لیستی خۆڵه‌مێشی تیرۆریسته داواكراوه‌كاندا بووه، بڕی ٥٠٠ هه‌زار لیره‌ی له‌سه‌ر دانراوه و به‌ناو به‌رپرسی گرووپی میرگه‌زه‌ر بووه.
هاوكات ئه‌وه‌یش زانراوه تیرۆریسته‌كه یه‌كێكه له ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌ی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٨ هاوسه‌ر و كۆرپه‌یه‌كی ١١ مانگانه‌ی سه‌ربازێك كه ناوی به‌درخان بوو، شه‌هید بوون.
له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كه‌دا، ئار بی جی-یه‌ك، چه‌كێكی جۆری M-16، پێنج شانه‌ی فیشه‌ك، دوو نارنجۆك، دووربینێكی گه‌رمی و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.