جيهان

ئەوە ڕێگەیەی بەرەو "سووریای نوێ" دەچێت لە ٤٤ کاتژمێردا شکڵی گرت

سوپای سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە ڕۆژی هەینی ١٦ی کانوونی دووهەم دەستی پێکرد، توانی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەوانەش ڕەققە، دێرازۆر، دێرحافر کۆنتڕۆڵ بکات.

Mustafa Deveci  | 19.01.2026 - نوێکردنەوە : 19.01.2026
ئەوە ڕێگەیەی بەرەو "سووریای نوێ" دەچێت لە ٤٤ کاتژمێردا شکڵی گرت

Ankara

ئەنقەرە - AA مستەفا دەوەجی

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا دژ بە داگیرکارییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دوای ٤٤ کاتژمێر بە ڕێککەوتن کۆتایی پێهات.

زەمینەی ئەو هەنگاوە کە بووە هۆی "سووریای نوێ"، بە هێرشکردنی ڕێکخراوەکە بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی حەلەب دەستی پێکرد.

دوای ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە سوپای سووریا لە ٨ی کانوونی دووهەم دەستی پێکرد و دوو ڕۆژی خایاند و بە هۆی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆ سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی حەلەب بوو، کۆنتڕۆڵی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی لێکەوتەوە.

دوای ئەو هێرشانەی کە ڕێکخراوی تیرۆریستی بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی کامیاکازە و هەروەها کۆکردنەوەی هێزەوە بوو، سوپای سووریا لە ١٣ی کانوونی دووهەم ئەو ناوچانە و هەروەها دێرحافر و مەسکەنەی لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات وەک ناوچەی سەربازیی ڕاگەیاند.

سەرەڕای ئەو بەربەستانەی کە لە لایەن تیرۆریستانی یەپەگە/سەدەگە دروستکرابوو و سوپای سووریای توانی لە ڕێڕەوێکی مرۆییدا، ٢٧ هەزار کەسی سڤیل کە زۆربەیان لە دێرحافر بوون، لە ناوچەکە بە شێوەی کاتی دوور بخاتەوە.

سوپای سووریا لە ١٦ی کانوونی دووهەم، نزیک بە کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی ناوخۆیی، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات کرد.

کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر و لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا، سوپای سووریا ناوچەکانی دێرحافر و مەسکەنەی لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە کۆنتڕۆڵ کردەوە.

دوای کۆنتڕۆڵکردنی دێرحافر و مەسکەنە، سوپای سووریا ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەو شارۆچکەی تەبقە و هەروەها ڕۆژئاوای ڕووباری فورات پەرە پێدا.

لە ١٧ی کانوونی یەکەم، سوپا ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتیشی بە ناوچەی سەربازیی نوێ ڕاگەیاند و پەرەپێدانی زیاتری ئۆپەراسیۆنەکەی ڕاگەیاند و گەیشتە خاڵی سفری نزیک شاری ڕەققە کە لە کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگەدا بوو.

دوای ئەو گۆڕانکارییە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ هێزەکانی سووریا گەیشتە ٥ کیلۆمەتری شاری ڕەققە.

لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمیش، شارۆچکەی تەبقە کە پێگەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژئاوای فورات'دا هەیە، کەوتە دەست سوپای سووریا.


- هۆزەکانی و دانیشتووانی ناوچەکە پشتیوانیان کرد

دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچانە لە لایەن سوپای سووریاوە لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە، هۆزەکانیش لە دێرازۆر و ڕەققە دژ بە ڕێکخراوەکە ڕاپەڕین و بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد.

لە ١٨ی کانوونی دووهەم، هۆزەکان لە دێرازۆر لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ناوچەکەیان لە تیرۆریستان پاک کردەوە و کۆنتڕۆڵی دۆخەکەیان کرد.

لە هەمان ڕۆژدا، هۆزەکان کێڵگەکانی نەوتی عومەر و کێڵگەی گازی کۆنیکۆ کە گەورەترین سەرچاوەکانی وزەی ناوچەکەن، کۆنتڕۆڵیان کرد و هەموو ناوچەی دێرازۆریان لە دەست ڕێکخراوەکە وەرگرتەوە.

دوای دێرازۆر، هۆزەکانی ڕەققەش ڕاپەڕین و بەرەنگاری ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بوونەوە. لە ١٨ی کانوونی دووهەمدا بەشێکی زۆری شاری ڕەققە کەوتە دەست خەڵک.

نیشانشکێنەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگەش تەقەیان لە خەڵەکەکە کرد کە جەژنی سەرکەوتنیان دەگێڕا و بە هۆیەوە لایەنی کەم چوار کەسی سڤیل کوژرا و خەڵکێکی زۆریش بریندار بوون.


- سوپا لە ڕووباری فورات بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە پەڕییەوە

دوابەدوای ڕاپەڕینی هۆزەکان و خەڵکی دێرازۆر و ڕەققە کە بووە هۆی ئازادکردنی شارەکانیان، سوپای سووریا لە ١٨ی کانوونی دووهەمدا لە ڕووباری فورات بەرەو ڕۆژهەڵاتی ڕووبارەکە پەڕییەوە.

یەکەکانی سەر بە سوپای سووریا لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا گەیشتنە ڕەققە و کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆری شارەکەیان کرد کە کەوتبووە دەستی خەڵکەکە.

جگە لەوەش، لە ١٨ی کانوونی دووهەم، سوپای سووریا لە دوو بەرەی ناوچەی گرێ سپی لە نزیک سنوورکانی تورکیا، بەرەو گوندەوارەکانی ڕەققە و حەسەکەش جوولەیان کرد.

بەو ئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵی بەشێکی زۆر لەو ناوچانەی کە لە ژێر داگیرکاریی ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە بوو، کەوتە دەستی حکوومەتی سووریا.


- ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونی تەواوی هێزەکان (لەگەڵ دەوڵەت) کۆتایی پێهات

ئۆپەراسیۆنی سوپای سووریا کە ٤٤ کاتژمێری خایاند، بە ڕێککەوتننامەی ئاگربەست و تێکەڵبوونی هەموو هێزەکانی یەپەگە/سەدەگە بە سوپای دەوڵەت کۆتایی پێهات.

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا کە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ١٨ی کانوونی دووهەم لە لایەن حکوومەتی دیمەشقەوە بڵاوکرایەوە، ڕاگەیاندرا کە سەرکۆمار ئەحمەد شەرع ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/سەدەگە واژوو کردووە کە ئاگربەست و تێکەڵبوونی ئەو هێزانە بە سوپای وڵات لە خۆ دەگرێت.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، لە هەموو بەرەکانی جەنگدا، ئاگربەستێکی بەرفراوان لە نێوان هێزەکانی دەوڵەت و یەپەگە/سەدەگە دەستبەجێ دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە و هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەچنە بەری ڕۆژهەڵاتی فورات و تێکڕای دامودەزگاکانی دەوڵەت لە دێرازۆر و ڕەققە ڕادەستی دەوڵەت دەکرێت و بڕیاریش درا کە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لە پارێزگای حەسەکە، تێکەڵ بە پێکهاتەی دامەزراوەیی دەوڵەتی سووریا دەبن.

بە پێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و یەپەگە/سەدەگە، هەموو سەرچاوەکانی وزە و دەروازە سنوورییەکان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت'دا دەبن و هێزەکانی یەپەگە/سەدەگە تێکەڵ بە سوپا دەبن، بە واتایەکی دیکە هەسەدە هەڵدەوەشێتەوە.

هێزەکانی یەپەگە/سەدەگە لە ناوچەی عەین عەرەب (سەرێکانی) کە تەواو چەکدارن، هەڵدەوەشێنەوە و هێزێکی ئەمنی کە لە خەڵکی ناوچەکە پێک دێت، لە ژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی سووریادا ئەرکدار دەکرێن.

بە پێی ئەو ڕێککەوتننامەیە، هەموو ئەو کەسانەی کە سووریایی نین لە ناو (ڕێکخراوی تیرۆریستی) پەکەکەدا، پێویستە لەو وڵاتە دەربکرێن و بەندیخانەکانی داعش کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە/سەدەگەدایە، ڕادەستی هێزەکانی سوپا دەکرێن.



- سوپای سووریا کۆنتڕۆڵی بەنداوی تەشرینی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کرد

دوای ئەم ڕێککەوتنە، ئۆپەراسیۆنەکە تەواو بوو و ئارامی بۆ هەموو ناوچەکان گەڕایەوە.

سوپای سووریا هەر بەو شێوەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵی بەنداوی تشرینی بە بێ پێکدادان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج، کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın