عێراق

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە

- بڕیارە سبەی دووشەممە، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران بکەن و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە بدەن.

Heman Hussein Yaseen  | 21.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە

Arbil

هەولێر - AA

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە کۆبوونەوەدایە و بەپێی زانیارییەکان گفتوگۆ لەسەر رێکخستنەوەی دەرماڵە ‌و مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

کۆبوونەوەکە تا ئێستا بەردەوامە و بڕیاریشە سبەی دووشەممە، ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر دەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە رێکخستنەوەی دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران بکەن و بڕیاری پێویستی لەبارەیەوە بدەن.

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە رێکخستنەوەی مووچە ‌و دەرماڵەکان پشت بە یاسای چاکسازی دەبەستێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە و لە سەرەتای مانگی شوباتی رابردوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی واژووی لەسەر کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın