جيهان

پەرلەمانی لیبیا سه‌ركۆنه‌ی هەڕەشەکانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی کرد

پەرلەمانی لیبیا لە تەرابلوس، هەڕەشەکانی سەرکۆماری میسڕ، عەبدولفەتاح سیسی بۆ ئەنجامدانی دەستوەردانی سەربازیی لە لیبیا، سه‌ركۆنه‌ کرد.

21.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
پەرلەمانی لیبیا سه‌ركۆنه‌ی هەڕەشەکانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی کرد

Trablus

تەرابلوس-AA

پەرلەمانی لیبیا لە تەرابلوس، هەڕەشەکانی سەرکۆماری میسڕ، عەبدولفەتاح سیسی بۆ ئەنجامدانی دەستوەردانی سەربازیی لە لیبیا، سه‌ركۆنه‌ کرد.

لە راگەیەنراوێکدا په‌رله‌مانه‌كه‌، لێدوانەکانی عەبدولفەتاح سیسی، لەبارەی دەستوەردانی سەربازیی لە لیبیا بە "هەڕەشەیەکی ئاشکرا بۆسەر ئاسایش و سەروەریی لیبیا" ناوبرد، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەرکی خۆی ئەنجامبدات و ئەو هەڕەشانە ئیدانە بکات.

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە هەڕەشەکانی سیسی بۆ دەستوەردانی سەربازیی بە پاساوی "بەرگریی لەخۆکردن" هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی لیبیا و تێیدا هاتووە: "لیبیا هیچ مەترسییەکی بۆسەر میسڕ درووست نەکردووە، بە پێچەوانەوە رژێمەکەی سیسی بووەتە هەڕەشە لەسەر سەروەری، ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی لیبیا".

پەڕلەمانی تەڕابلوس لە راگەیەنراوەکەیدا جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بە گرنگییەوە لە هەر هەوڵێکی ئاشتی دەڕوانن لە هەرشوێنێکەوە بێت و ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم لێدوانانەی سیسی سەلمێنەری ئەوەن میسڕ بەشێکه‌ له‌ قەیرانی لیبیا.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە هەڕەشەکانی سەرکۆماری میسڕ پێچەوانەی رێککەوتننامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانن، هەروەها ناوزەدکردنی سەربازانی سوپای لیبیا بە "چەکداری یرۆرست" لەلایەن سیسییەوە کارێکی قبوڵنەکراوه‌.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın