جيهان, تەندروستی

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای "کۆرۆنا کۆتایی هات"ی پەسەند کرد

لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای "کۆرۆنا کۆتایی هات" پەسەند کرا کە تیایدا داواکراوە "راگەیاندنی دۆخی لەناکاو" کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگەیەندرابوو، کۆتایی پێ بێت.

Tuğçenur Akgün  | 01.02.2023 - نوێکردنەوە : 01.02.2023
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای "کۆرۆنا کۆتایی هات"ی پەسەند کرد

New York

نیویۆرک - AA

لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای "کۆرۆنا کۆتایی هات" پەسەند کرا کە تیایدا داواکراوە "راگەیاندنی دۆخی لەناکاو" کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگەیەندرابوو، کۆتایی پێ بێت.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە زۆرینەی ئەندامەکانی سەربە پارتی کۆماریین، پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە داوا دەکات کۆتایی بهێندرێت بە "دۆخی لەناکاو لە پێناو تەندروستی گەل" کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠دا و لە قۆناغی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپدا راگەیەندرابوو.

پڕۆژەیاساکە ناوی "کۆرۆنا کۆتایی هات" و بە ٢٢٠ دەنگی "بەڵێ" لە بەرامبەر ٢١٠ دەنگی "نەخێر" پەسەند کرا.

ئەندامانی پارتی کۆماریی، دژایەتی زۆری رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنایان دەکرد وەک بەکارهێنانی ڤاکسین و ماسک، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە رایگەیاندبوو "پەتای کۆرۆنا کۆتایی هاتووە" ئەم پڕۆژەیاسایەیان هێنایە ناو رۆژەڤ.

دوێنێ فەرمانگەی بوودجە و بەڕێوەبردن لە کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پێناو "رێگریکردن لە تێکەڵبوون و ناڕوونی لە سیستمە تەندروستییەکاندا" لە ١١ی ئایاردا راگەیاندنی "دۆخی لەناکاو" کۆتایی دێت کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە راگەیەندرابوو.

چاوەڕوان ناکرێت پڕۆژەیاسای "کۆرۆنا کۆتایی هات" لە ئەنجوومەنی پیران تێبپەڕێندرێت کە زۆرینەی ئەندامەکانی لە پارتی دیموکراتن.

لای خۆشیەوە جۆ بایدن، ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە ئەگەر پڕۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی پیرانیش تێبپەڕێندرێت، ئەو ڤیتۆی دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın