ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێکی بۆ ئاگربەست لە غەززە پەسەند کرد
New York
نیویۆرک - AA
لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پرۆژە بڕیارێک پەسەند کرا کە داوا دەکات لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە ڕابگەیەندرێت، بەشێوەیەک ببێتە ئاگربەستی درێژخایەن و بەردەوام.
ڕەشنووسی ئاگربەستەکە کە لە لایەن ئەندامانی کاتی ئەنجوومەنی ئاسایش، هەریەکە لە جەزائیر، ئێکوادۆر، گینە، ژاپۆن، مالتا، مۆزامبیک، کۆریای باشووری، سییەرالیۆن، سلۆڤێنیا و سویسرا ئامادەکرابوو، خرایە دەنگدان.
ئەو ڕەشنووسە بە ١٤ دەنگی ئەرێنی و یەک دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا و ئەمریکا دەنگی بە ڕەشنووسەکە نەدا.
دوای دانوستانێکی زۆر چەمکی "ئاگربەستی درێژخایەن" لە ناو دەقی ڕەشنووسەکەدا چەسپێندرا.
دوای ٧ی تشرینی یەکەم، ئەوە یەکەمجارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە پڕوژە بڕیارێکدا داوای ئاگربەست لە غەززە دەکات.
لە ئاکامی هێرشەکان سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە دەستی پێکردووە و ١٧١ ڕۆژە بەردەوامە، ٣٢ ھەزار و ٣٣٣ فەڵەستینی کوژراون.