جيهان, ئابووری

ئەنجوومونی نوێنەرانی ئەمریکا بوودجەی بەرگریی ٢٠٢٣ی پەسەندکرد

رەشنووسی کۆتایی پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) کە تێیدا مەرجی فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە تورکیا دەرهێندراوە، دوای ئەنجوومەنی پیران پێویستی بە پەسەندکردنی له‌لایه‌ن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن هەیە.

Dildar Baykan Atalay  | 09.12.2022 - نوێکردنەوە : 10.12.2022
ئەنجوومونی نوێنەرانی ئەمریکا بوودجەی بەرگریی ٢٠٢٣ی پەسەندکرد

Washington DC

واشنتۆن - AA

پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA) ئەمریکا، کە بوودجەی بەرگریی ساڵی ٢٠٢٣ لەخۆدەگرێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.

دوای ئەوەی لیژنەی کۆنفرانس کە ئەندامەکانی لە هەردوو باڵی کۆنگرێسی ئەمریکا، له‌ ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران پێکهاتوون، رەشنووسی کۆتایی پڕۆژە یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانی (NDAA)یان پێشكه‌ش كرد کە بوودجەی بەرگری بە بڕی ٨٥٨ ملیار دۆلار لەخۆدەگرێت، رەشنووسەکە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەراندا خرایە دەنگدانەوە.

رەشنووسەکە، بە دەنگی “بەڵێ”ی ٣٥٠ ئەندام لە بەرامبەر “نەخێر”ی ٨٠ ئەندام پەسەندکرا.

بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسە بکرێت بە یاسا، دەبێت سەرەتا لە دانیشتنی ئەنجوومەنی پیران پەسەند بکرێت و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ه‌وە واژووبکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın