سياسەت, جيهان

ئەمریکا.. جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی نیوجێرسی و دەڵەوێر سەرکەوتوو بوو

- لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی سێی تشرینی دووەم، پارتی دیموکرات لە ویلایەتەکانی نیوجێرسی و دەڵەوێر هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجامدا و لە هەردوو ویلایەتەکەدا، جۆ بایدن سەرکەوتووبوو.

Islam Doğru  | 08.07.2020 - نوێکردنەوە : 08.07.2020
ئەمریکا.. جۆ بایدن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی نیوجێرسی و دەڵەوێر سەرکەوتوو بوو

New York

نیویۆرک - AA

پارتی دیموکرات بۆ دیارییکردنی کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دوێنێ لە ویلایەتەکانی نیوجێرسی و دەڵەوێر هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجامدا.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە نافەرمییانەی ئاژانسی "Associated Press" بڵاویکردونەتەوە، جۆ بایدن لە ویلایەتی نیوجێرسی سەدا ٨٨،٥ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و بووەتە یەکەمی بێرکابەر.

هەڵبژاردنەکانە ناوخۆییەکانی ئەم ویلایەتە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە دووی حوزەیرانەوە بۆ حەوتی تەمووز دواخرا و زۆرێکیش لە بەشداربووانی پڕۆسەکە دەنگەکانیان بە پۆستدا نارد.

بەهەمان شێوە بایدن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ویلایەتی دەڵەوێر سەدا ٩٠،٤ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەم ویلایەتەیش بڕیاربوو لە ٢٨ی نیساندا ئەنجامبدرێن، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەڵبژاردنەکە بۆ حەوتی تەمووز دواخرا.

لە ١٧ی ئابدا پارتی دیموکرات تاکە کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا ئاشکرا دەکات.

هەروەها لە ٢٤-٢٧ی ئابدا پارتی کۆماری کۆنگرەی خۆی سازدەکات و تیایدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی سەرۆکایەتی رادەگەیەنێت.

براوەی هەڵبژاردنەکانی سێی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا دەچێتە کۆشکی سپی و وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın