جيهان

ئەمريكا لە پێنج بنكەى سەربازیى لە ئەفغانستان كشايەوە

- ئەمريكا، پێنج بنكەى سەربازیى لە پارێزگاكانى هيلمەند، ئوروزگان، پاكيكتا و لاهمان چۆڵكرد.

Kasım İleri  | 15.07.2020 - نوێکردنەوە : 15.07.2020
ئەمريكا لە پێنج بنكەى سەربازیى لە ئەفغانستان كشايەوە

Washington DC

واشنتۆن - AA

ئەمريكا، پێنج بنكەى سەربازیى لە پارێزگاكانى هيلمەند، ئوروزگان، پاكيكتا و لاهمان چۆڵكرد.

لە چوارچێوەى ئەو رێكەوتننامەى كە لە مانگى شوبات لە نێوان ئەمريكا و تاليباندا واژۆكرا، ئەو ماوە ١٣٥ رۆژەى كە دياريكرابوو بۆ ئەوەى ژمارەى سەربازەكانى لە ئەفغانستان بۆ هەشت هەزار و ٦٠٠ سەرباز كەمبكاتەوە دوێنێ كۆتاييهات.

بەرپرسێكى وەزارەتى بەرگريى ئەمريكا (پێنتاگۆن) كە نەيويست ناوى ئاشكرابكرێت لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو سەبارەت بەو بابەتە رايگەياند، لە چوارچێوەى رێكەوتنەكەدا سەربازانى ئەمريكا لە پێنج بنكەى سەربازى لە ئەفغانستان دەكشێنەوە.

بەرپرسەكەى پينتاگۆن، ئاماژەى بەوەشكرد كە بنكە سەربازييەكان لە پارێزگاكانى هيلمەند، ئوروزگان، پاكيكتا و لاهمانە، بەڵام زانيارى وردى لەسەر رێكارى كشانەوەكە نەدا.

شايەنى باسە، بەرپرسانى ئەمريكا و بزووتنەوەى تاليبان، لە ٢٩ى شوبات لە دەوحەى پايتەختى قەتەر گەيشتبوونە رێكەوتن.

بە گوێرەى ئەو رێكەوتنە، دەبێت ئەمريكا لە ماوەى ١٣٥ رۆژدا ژمارەى سەربازەكانى لە ئەفغانستان كە لە ١٤ هەزار سەرباز زياترە بۆ هەشت هەزار و ٦٠٠ سەرباز كەمبكاتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın