سياسەت, جيهان

ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی لووتکەی جی ٢٠ کرد

ئەردۆغان: "ئەو بڕیارانەی لە لووتکەی ریاز دەریدەکەین نەک تەنها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا گرنگن، بەڵکو وەڵامی ئەو چاوەڕوانییانەش دیاری دەکەن کە لە جی ٢٠ هەن".

Berk Özkan  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 21.11.2020
ئەردۆغان پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستەی لووتکەی جی ٢٠ کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی دوو رۆژی لووتکەی جی ٢٠ لە ریاز-ی پایتەختی سعوودییە دەستیپێکرد، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەرۆکی وڵاتان لەڕێی ڤیدیۆکۆنفڕانس بەشدارییان تیادا کرد.

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی کۆبوونەوەکە کرد و پەیامەکەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "تورکیا، لەپاڵ دابینکردنی پێداویستی هاووڵاتییانی، بە ئەرێنی وەڵامی داوای هاوکاری ١٥٦ وڵات و نۆ رێکخراوی نێودەوڵەتی داوەتەوە و لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا پشتیوانی دۆست و براکانی بووە. پێم وایە ئەم پەتا جیهانییە گرنگی و بەرپرسیارییەتی وڵاتانی جی ٢٠ی زیاتر کردووە کە خاوەنی گەورەترین ئابووری جیهانن. ئەو بڕیارانەی لە لوتکەی ریاز دەریدەکەین نەک تەنها بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆرۆنا گرنگن، بەڵکو وەڵامی ئەو چاوەڕوانییانەش دیاری دەکەن کە لە جی ٢٠ هەن. هیواخوازم ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ وڵاتەکەنمان و هەموو جیهان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın