توركيا

ئەردۆغان: "پشتیوان بە خودا سەرلەنوێ رێژەی هەڵاوسان بۆ تاک خانەیی دادەبەزێنین"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بێگومان براوەی سیاسی هەڵبژاردن روون و ئاشکرایە، بەڵام لەگەڵ ئێمە و هاوپەیمانییەکەمان تەواوی تورکیا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەبێ گوێدانە بڕیاری سیاسییان، سەرجەم هاووڵاتییانمان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە".

Zafer Fatih Beyaz  | 06.06.2023 - نوێکردنەوە : 07.06.2023
ئەردۆغان: "پشتیوان بە خودا سەرلەنوێ رێژەی هەڵاوسان بۆ تاک خانەیی دادەبەزێنین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیەوە گوتی: "بێگومان براوەی سیاسی هەڵبژاردن روون و ئاشکرایە، بەڵام لەگەڵ ئێمە و هاوپەیمانییەکەمان تەواوی تورکیا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەبێ گوێدانە بڕیاری سیاسییان، سەرجەم هاووڵاتییانمان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتیی کۆمار لە کۆشکی کۆمار گوتارێکی بۆ رای گشتیی پێشکەش کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار بە شێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێهات و گوتی: "بێگومان براوەی سیاسی هەڵبژاردن روون و ئاشکرایە، بەڵام لەگەڵ ئێمە و هاوپەیمانییەکەمان تەواوی تورکیا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە. بەبێ گوێدانە بڕیاری سیاسییان، سەرجەم هاووڵاتییانمان سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دەبنە جێبەجێکاری دوو چەمک که یەکەمیان سەقامگیریی و ئەوی دیکەیان ئاسایشە. سەدەی تورکیا بە سەقامگیری و ئاسایش بنیات دەنێن، گوتیشی: "ئێمە گەلێکین کە چەندین سەدە بە سەختی زۆردا تێپەڕیوین، ئازاری زۆرمان چەشتووە و لەپێناو سەربەخۆیی و داهاتووماندا قوربانی زۆرمان داوە. پشتیوان بەخودا شان بە شانی یەکتر و بەیەکەوە سەدەی تورکیا بنیات دەنێین".

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە پێشنیاری هەموارکردنەوەی دەستوور کە بەر لە هەڵبژاردن کرابوو بە بابەتی رۆژەڤ، سەرلەنوێ دەیخەنەوە بەردەم پەرلەمان، هەروەها لە بارەی دابەزاندنی رێژەی هەڵاوسان گوتی: "پشتیوان بە خودا سەرلەنوێ هەڵاوسان دادەبەزێنین بۆ تاک خانەیی هەروەک پێشتریش ئەوەمان کردبوو".

سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان تیشکی خستەسەر وادەی پێدانی مووچە بە خانەنشینان و گوتی: "بەر لە هاتنی جەژنی قوربان مووچە و جەژنانەی خانەنشینانمان دەدەین".

هاوکات لەبارەی پشووەکانی جەژنی قوربان رایگەیاند: "بڕیارمان دا ٢٦-٢٧ی حوزەیران بخەینە چوارچێوەی مۆڵەتی کارگێڕییەوە. هاووڵاتییانمان بۆ ماوەی نۆ رۆژ دەرفەتی وەرگرتنی پشووی جەژنی قوربانیان هەیە".

سەرکۆمار ئەردۆغان بە ئاماژەدان بەوەی کە لیژنەی دیاریکردنی کەمترین مووچە دەست بە کارەکانی دەکات گوتی: "سوورین لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تێچووی ژیان و زیادەڕۆیی لە نرخەکاندا بە هەموو رەهەندەکانییەوە که لە هەڵاوسانەوە سەرچاوەی گرتووە".

هەروها سەبارەت بە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە بەرهەمهێنەران دەستیان دەکەوێت، ئەردۆغان گوتی: "بەرهەمهێنەران بۆ هەر تۆنێک گەنمی نان نۆ هەزار و ٢٥٠ لیرە، هاوکات بۆ هەر تۆنێک جۆ حەوت هەزار و ٥٠٠ لیرە وەردەگرن".

سەرکۆمار ئاماژەی بە کارەکانی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان دا و گوتی: "ساڕێژکردنی برینەکانی بوومەلەرزەکان بابەتی سەرەکیی بەرنامەی کارمانە. ٦٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست دەکەین کە ٣١٩ هەزاریان لە ساڵی یەکەمدا دەبێت و زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکان بە ماڵەکانیان شاد دەکەینەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن