توركيا

ئەردۆغان: "٣١ی ئادار دەبێتە خاڵی وەرچەرخان کە برا کوردەکانمان ڕزگاریان دەبێت لە هەموو بندەستییەک"

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "سیاسەتکردن بۆ خزمەتکردنی گەل و هەڵبژاردنی ڕێگەی دیالۆگە بۆ هەر کێشەیەک. ئێمە لەگەڵ هەر کەسێک کە لە ڕووی زەین، ویژدان، ئازادی و ئاکارەوە تەواو بێت، دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین".

Ferdi Türkten  | 27.03.2024 - نوێکردنەوە : 28.03.2024
ئەردۆغان: "٣١ی ئادار دەبێتە خاڵی وەرچەرخان کە برا کوردەکانمان ڕزگاریان دەبێت لە هەموو بندەستییەک"

Ankara

دیار بەکر - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سیاسەتکردن بۆ خزمەتکردنی گەل و هەڵبژاردنی ڕێگەی دیالۆگە بۆ هەر کێشەیەک. ئێمە لەگەڵ هەر کەسێک کە لە ڕووی زەین، ویژدان، ئازادی و ئاکارەوە تەواو بێت، دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەیدا لە مەیدانی ئیستاسیۆن لە دیاربەکر، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە دەستپێکی گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان سڵاوی لە هاووڵاتیيانی بەشدار لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کرد و، بە گوتنی (سەر سەران، سەر چاڤان) ڕایگەیاند: "ئێوە پێشوازیتان لێ کردین، منیش بە گوتنی سەر سەر و سەر چاوم سڵاوتان لێدەکەم".

سەرکۆمار ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاووڵاتیيان لە دیاربەرکر، کە هەر لە ئارتوکڵوەوە تا سەلچوقی، لە عوسمانیيەوە تا کۆمار ناوەندی عیرفان و کلتوورە و، ئاماژەی بەوە کرد کە ٧٠ هەزار کەس بەشداریان لەم کۆبوونەوە جەماوەریەدا کردووە.

هەروەها سەرکۆمار باسی لەوە کرد کە سیاسەتکردن بۆ خزمەتکردنی گەل و هەڵبژاردنی ڕێگەی دیالۆگە بۆ هەر کێشەیەک و ڕایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ هەر کەسێک کە لە ڕووی زەین، ویژدان، ئازادی و ئاکارەوە تەواو بێت، دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین".

گوتیشی: "لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتانی دەوروبەرمان لە بازنەی خوێن و ئاگردا دەخولێنەوە، ئێمە هەرگیز ڕێگەمان بەو کەسانە نەداوە و نادەین کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیمان دەدەن".

ئەردۆغان باسی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە کرد و، ڕایگەیاند: "لە ناو سنوورەکانماندا پەکەکەمان پەلوپۆ کردووە، بەشێوەیەک توانای ئەنجامدانی کردەی نییە. هەنگاو بە هەنگاویش لە دەرەوەی سنوورەکانیشمان کۆنترۆڵی دەکەین".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە کاتی بەرگریی کردن لە بەرژەوەندییەكانى گەلەکەمان پێ لە کلکی هەرکەسێک بنێین، خێرا ڕوو لە پەکەکە دەکات.

سەبارەت بە هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لەژێر ناوی ئاشتەوایی شارەکاندا، هاوپەیمانییەکی چەپەڵیان پێکهێناوە. جگە لە مشتێک بارۆنی سیاسیی هەردوو پارتەکە کەس نازانێت چی دەگوزەرێت".

ڕاشیگەیاند: "دەم کە تاکە سەرمایەی دەنگی ئێوەیە. ئیرادەی برایانی کوردمانی خستووەتە بازاڕەوە بۆ فرۆشتن. دەنگەکانی ئێوەیان بەقسەی بێ بنەمای سیاسەتی دیموکراتی داگیرکرد و بە بەڵێنی ئەوەی لە ستەمی ئاغاکان، پاشاکان و دەرەبەگەکان و دەوڵەت ڕزگارتان بکەن".

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "چاوەڕوانیمان لە برا کوردەکانمان ئەوەیە لە دەوری یەک کۆببنەوە و ڕەهنی سەر ئیرادەیان لەناوبەرن".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو لە کاتێکدا زۆرینەی وڵاتانی دەوروبەرمان لە بازنەی خوێن و ئاگردا دەخولێنین، ئێمە هەرگیز ڕێگەمان بەو کەسانە نەداوە و نادەین کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانیمان دەدەن.

ئەردۆغان باسی لە گفتوگۆکانیان کرد لەگەڵ لایەنەکاندا و رایگەیاند: "لەگەڵ هەموو ئەوانەی نەبوونەتە بووکەڵەی ئیمپریالیستەکان و ئەوانەشی خۆیان بەدوور دەگرن لە هەموو جۆرەکانی تیرۆر دادەنیشتن و گفتوگۆ دەکەین. لەگەڵ هەموو ئەوانەی ڕێز لە یەکێتیی گەلەکەمان و یەکپارچەیی نیشتمانەکەمان و ئایندەی دەوڵەتەکەمان دەگرن دادەنیشین و گفتوگۆ دەکەین".

گوتیشی: "هەڵبەت لەگەڵ هەموو کەسێک ئامادەین گفتوگۆ بکەین، بەڵام دەرگامان لەسەر تیرۆریستان و ئەوانەی لە ژێری فەرمانی تیرۆریستاندا سیاسەت دەکەن، داخراوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوەیش کرد کە ئەگەر کارێک دەکرێت بۆ ئاسوودەیی ٨٥ ملیۆن کەس، ئەوا دەبێت هەر ئێستا بکرێت. بە درێژایی ٤٠ ساڵ باجی تیرۆر بە تورکیا درا، ئاراممان نییە ٤٠ ساڵی دیکەش ئەو باجە بدەین.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد ناکرێت پارتێک هەبێت لیستی پەرلەمانتار و لیستی کاندیدی سەرۆک شارەوانی و لیستی ئەندامانی ئەنجوومەنی و لیستی ئیدارەی ناوەندی گشتیی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە دیاری بکرێت و ڕایگەیاند: "بە دڵنیاییەوە بۆ بەتاڵکردنەوەی هەوڵەکانی ئەوانەی کە دەیانەوێت سیاسەتی قێزەونانە بە دەنگی برا کوردەکانمان بکەن، چاودێری دۆخەکە دەکەین".

گوتیشی: "لەو باوەڕداین کە چیتر ڕێگە لەگەڵ ئەوانە ناپێورێت کە هەرچی کەسی ئایدیالۆگی پەراوێزخراوە دەیانەوێت بیانهێننە ئیستانبوڵ و لەسەر برا کوردەکانی بکەنە مودیر".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوەیش کرد جەهەپە کە لە ٢١ ساڵی ڕابردوودا بووەتە بەربەست لەبەردەممان بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی دیموکراسیی کە ناومانە، بێشەرمانە خۆی وەک هیوایەک بۆ برا کوردەکانمان دەردەخات.

ڕاشیگەیاند: "٣١ی ئادار دەبێتە خاڵی وەرچەرخان کە برا کوردەکانمان ڕزگاریان دەبێت لە هەموو بندەستییەک و بە ئیرادەی ئازادیان بڕیار دەدەن لەبارەی ئایندەی خۆیان و شارەکانیان".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın