ئەردۆغان: "لە وشکانی و دەریایشدا ھێڵێکی بەرگری ئێجگار قووڵمان دروست کردووە"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "چووینەتە ناو قۆناغێکەوە کە لەگەڵ ئەوانەی بووکەڵەکان ھەڵدەسووڕێنن دانوستان بکەین، نەک لەگەڵ بووکەڵەکان. نە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، نە ھەوڵە نەزۆکەکان و نە فرتوفێڵەکانی دیکەیان ئەنجامی نابێت".
Turkey
ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەشداریکرد لە رێوڕەسمی کردنەوەی پردی بەیاندیک کە ھێڵی وان-تاتوان-بەدلیس و سێرت-ماردین- باستمان پێکەوە دەبەستێتەوە.
ئەردۆغان گوتی: "ھەر بەوەوە نەوەستاین رێکخراوە تیرۆریستییەکان دوور بخەینەوە کە دەیانەویست سنوورەکانمان گەمارۆ بدەن، بەڵکو لە وشکانی و دەریایشدا ھێڵێکی بەرگری ئێجگار قووڵمان دروست کردووە".
ئەردۆغان لەبارەی کردنەوەی ئایاسۆفیا بە رووی پەرستش گوتی: "ئەوانەی ھەنگاو نانێن بۆ رێگەگرتن لە دژایەتیکردنی ئیسلام لە وڵاتەکانیان، لەوانەیە ھێرش بکەنە سەر ئیرادەی بەکارھێنانی مافەکانی سەروەرێتی لەلایەن تورکیاوە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە ئەم بڕیارەمان دەرکردووە بە رەچاوکردنی خواستی گەلەکەمان و ئەو مافەی کە ھەمانە، نەک بەقسەی کەسانی دیکە".