TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی رایگەیاند "لە سیاسەتدا تۆران و زویربوون نییە".
ئەردۆغان دوابەدوای کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان دەربارەی ئەو لێدوانەی سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کە گوتبووی کۆبوونەوەی سەرکۆماری تورکیا لەگەڵ سەرکۆماری میسر، بڕیارێکی دروست بووە و ئەگەر بکرێت لە سووریاش لەگەڵ بەشار ئەسەد کۆببێتەوە، رایگەیاند: "رەنگە شتی وا رووبدات. لە سیاسەتدا تۆران و زویربوون نییە. لە کۆتاییدا کاتێک هەلومەرجی گونجاومان بۆ هاتەپێش، وەها هەنگاوێک دەنێین".
سەرکۆماری تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ سەرکۆماری میسر، رایگەیاند: "ئایا دەتوانرێت بەروار دیاریی بکرێت؟"
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن