کۆڤید- ١٩

ئەردۆغان كەمپينى پاڵپشتيى نيشتيمانى راگەياند و حەوت مووچەى خۆى بەخشييە كەمپينەكە

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان: - "تاكە رێگە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نموونەى هاوشێوە، ئەوەيە هەريەك لە ئێمە خۆى خۆى كەرەنتين بكات".

Çiğdem Münibe Alyanak  | 30.03.2020 - نوێکردنەوە : 31.03.2020
ئەردۆغان كەمپينى پاڵپشتيى نيشتيمانى راگەياند و حەوت مووچەى خۆى بەخشييە كەمپينەكە

Istanbul

ئيستانبوڵ - AA

سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان، ئاماژەى بەوە كرد كە ژێرخانى تەندروستى توركيا، لە رووى كارمەند و لە رووى دەرمان و پێداويستى و لە رووى ژمارەى قەرەوێڵە لە چاو وڵاتانى ديكەدا لە دۆخێكى زۆر باشە و گوتى: "هەر لە دەمامەكەو بۆ كيت و بەهێزكەرى سستەمى بەرگريكردن و تاكو دەرمان، خۆمان هەموو پێداويستييەكانمان دابين دەكەين".

ئەردۆغان، لە دواى كۆتاييهاتنى كۆبوونەوەى كابينەى سەرۆكايەتى كۆمار، گوتارى "بانگەوازى نەتەوەيى" پێشكەشكرد.

سەركۆمارى توركيا رايگەياند كە تۆزێك پێش ئێستا ٢٥مين كۆبوونەوەى كابينەكە كۆتاييهات و رایگەیاند بەهۆى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ، ئەم كۆبوونەوەيان لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە ئەنجامداوە.

ئەردۆغان ئاماژەى بەوەش كرد كە لە كۆبوونەوەكە لەگەڵ وەزيراندا تاوتوێى بابەتى وەك رێكارەكانى تەندروستى، خۆراك، ئاسايشى گشتييان كردووە و گوتى: "لە سەر رێنمايى ئەنجوومەنى زانست لە يەكەم رۆژى پەتاكەوە، رێكارە تەندروستييەكان بە بێ كەموكوڕى جێبەجێدەكەين".

سەبارەت بە رێكارەكانى توركيا بۆ رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19، ئەردۆغان گوتى: "سوپاس بۆ خودا لە ماوەى بڵاوبوونەوەی COVID-19 رێكارەكانەكانمان زووتر لە زۆرترين وڵاتان بە جێگەياند. سوورين لەسەر ئەوەى بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكە سەر بۆ هەر رێگايەك بەرين".

ئەردۆغان، داواى لە هاووڵاتييان كرد پابەندبن بە رێنماييەكان و گوتى: "تاكە رێگە بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نموونەى هاوشێوە، ئەوەيە هەريەك لە ئێمە خۆى خۆى كەرەنتين بكات".

سەركۆمارى توركيا، دووپاتيكردەوە كە بەردەوامدەبن لە هاوكاريكردنى ئەو هاووڵاتييانەى كە زيانيان بەردەكەوێت و گوتى:

"ئامانجمان ئەوەيە هاوكارييەكى زياتر بگەێنينە ئەو هاووڵاتيانەمان كە بەهۆى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسەكە زيانيان بەركەوتووە"

هەروەها گوتيشى: "بۆ هەر خێزانێک هاوكارى بە برى هەزار ليرەى کاش بەسەر دوو مليۆن ماڵ دابەشدەكەين كە لە پرۆگرامەكانى هاوكارى كۆمەڵايەتى تۆماركراون".

سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، لە گوتارەكەيدا كەمپينى پاڵپشتيى نيشتيمانى راگەياند و گوتى: "لەبەر ئەوەى بينيمان كە پێوستە دەوڵەت رابەرايەتى بكات، دەست دەكەين بە كەمپينى پاڵپشتيى نيشتيمانى".

هەروەها، ئەردۆغان خۆى وەك يەكەم كەس ئەو بەخشينەى ئەنجامدا و گوتى: " بە بەخشينى حەوت مووچەى شەخسى خۆم دەست بەم کەمپینە دەکەم".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın