ئەرجەنتین.. تۆمارکردنی سێ هەزار و ٦٠٤ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا
- لە ئەرجەنتین لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١ تووشبوونی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.
Buenos Aires
بۆینەس ئایرەس - AA
وەزارەتی تەندروستیی ئەرجەنتین دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١ تووشبووی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٦٩٤ کەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها سێ هەزار و ٦٠٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتووەتە، ٨٧ هەزار و ٣٠ کەس.
ئەمەیش زۆرترین ژمارەیە کە لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لە میانیی ٢٤ کاتژمێردا تۆمار کرابێت.
هەفتەی رابردوو سەرۆکی ئەرجەنتین، ئەلبێرتۆ فەرناندەز رایگەیاندبوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە یەکی تەمووز تا ١٧ی تەمووز، شاری بۆینس ئایرسی پایتەخت و ٤٠ شارۆچکەی سەربە پایتەخت کەرەنتین دەکرێن.