جيهان

ئەحمەد شەرع: "کوردەکان بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریان"

Ekip  | 17.01.2026 - نوێکردنەوە : 17.01.2026
ئەحمەد شەرع: "کوردەکان بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریان"

Ankara

دیمەشق - AA

سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع دوای واژووکردنی مەرسوومێکی سەرۆکایەتی سەبارەت بە کوردانی وڵاتەکەی کە تیایدا ئاماژەی بەوە کرد کوردەکان بەشێکی بنەڕەتی و ڕەسەنی گەلی سووریان، گوتارێکی پێشکەش بە گەلەکەی کرد.

لە پاش واژووکردنی مەرسوومی سەرۆکایەتییەکە، ئەحمەد شەرع گوتارێکی پێشکەش بە گەلەکەی کرد.

لە گوتارەکەیدا شەرع ڕایگەیاند: "خودا چاکە و تەقوای لە ئینتیما بە باڵاتر داناوە. نەخێر سوێند بە خودا عەرەبێک هیچ باڵادەستییەکی بەسەر کوردێک، تورکێک یان کەسێکی دیکەدا نییە. باڵادەستی تەنیا بە لەر خوداترسان و تەقوا دەپێورێت جا کەسەکە لە هەر نەتەوەیەک بێت".

شەرع بە ناوی ئەی گەلی کوردمان ئەی نەوەکانی سەڵاحەددین بانگی لە کوردەکان کرد و، ڕایگەیاند: "ئەی گەلی کوردمان، نەوەکانی سەڵاحەددین! هەرگیز بڕوا بەو قسانە مەکەن کە دەگوترێت دەمانەوێت زیانتان پێ بگەیەنین. سوێند بە خودا هەر کەسێک بە خراپە دەستتان بۆ درێژ بکات، تا ڕۆژی قیامەت نەیار و دوژمنمانە. ژیانی ئێمە، ژیانی ئێوەیە".

گوتیشی: "ئێمە تەنیا سەلامەتی وڵات، خۆشگوزەرانیی گەل، گەشەپێدان، ئاوەدانکردنەوە و یەکێتیی وڵاتمان دەوێت. نامانەوێت هیچ کەسێک لەم خێر و بێرە بێبەش بێت".

سەبارەت بەو مەرسوومە سەرۆکایەتییەی واژووی کردووە، سەرکۆماری سووریا شەرع ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شانازی دەکەم بە ڕاگەیاندنی بڕیارنامەیەکی تایبەت بۆ گەلی کوردمان، کە مافەکانیان و هەندێک بارودۆخی تایبەتیان لە ڕێگەی یاساوە دەستەبەر دەکات".

ڕاشیگەیاند: "داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە بە زۆر لە خاک و زێدی خۆیان بە کۆچیان پێکراوە، بە مەرجی دانانی چەکەکانیان، بەبێ هیچ مەرج و سنووردارکردنێکی دیکە، بە ئارامیی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بانگتان دەکەم بۆ بەشدارییەکی کاریگەر لە بنیاتنانەوەی ئەم نیشتمانە، پاراستنی سەلامەتی و یەکێتییەکەی و ڕەت کردنەوەی هەر شتێکی دیکە جگە لەمانە. سەرکەوتن لەلایەن خوداوەیە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın