جيهان

ئێلۆن ماسک دووبارە نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بەدەستهێنایەوە

Murat Karadağ, Aoezan Khoshnaw Najmuldeen  | 01.06.2023 - نوێکردنەوە : 02.06.2023
ئێلۆن ماسک دووبارە نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بەدەستهێنایەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرمایەداری ئەمریکی، ئێلۆن ماسک جارێکی دیکە نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بەدەستهێنایەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە مانگی نیساندا، سەرمایەداری فەڕەنسی، بێرنار ئارنو ئەو نازناوەی لە ماسک سەندبوو.

ئاژانسی هەواڵیی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ "UPI"ی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی ژمارەی پشکەکانی بێرنار ئارنوی سەرۆکی کۆمپانیای "LVMH" بۆ بەرهەمهێنانی جلوبەرگی گرانبەها لە مانگی نیساندا کەمیان کردووە، جارێکی دیکە ئێلۆن ماسک نازناوی "دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"ی بدەستهێناوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە لیستی "٥٠٠ دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان"دا، ماسک بە ١٩٢ ملیار دۆلار لە ریزبەندی یەکەمدایە.

هەرچەندە لە مانگی نیساندا، بێرنار ئارنو بە سەروەتە ٢١١ ملیار دۆلارەکەی نازناوەکەی لە ماسک سەند، بەڵام دوای لەدەستدانی بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیاکەی سەروەتەکەی بۆ ١٨٧ ملیار دۆلار کەمی کرد.

لە مانگی نیساندا، بەهای پشکەکانی "LVMH" بە رێژەی سەدا ١٠ کەمی کردووە و بەمهۆیەشەوە ئارنو لە یەک رۆژدا، ١١ ملیار دۆلاری لەدەستداوە.

خاوەنی ئامازۆن، جێف بێزۆس بە ١٤٤ ملیار دۆلار لە ریزبەندی سێیەمی لیستی "دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان"دایە و دوای ئەویش خاوەنی مایکرۆسۆفت بە ١٢٥ ملیار دۆلار لە ریزبەندی چوارەمی لیستەکەدایە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın