ئێران.. گیانلەدەستدانی ١٨٤ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا
- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران: "لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گیانیان له‌ده‌ستداوه".
Tahran
تاران – AA
له ئێران لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه لەو وڵاتە گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٤ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٨٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها سێ هه‌زار و ٦٠٥ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٢٤ هه‌زار و ٨٤٠ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، ٤٣٢ هه‌زار و ٧٩٨ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی سێ هه‌زار و ٩٤٨ کەس ناجێگیره و ٣٦٥ هه‌زار و ٨٤٦ کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه.
سیما سادات لاری سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامەزراوە تەندورستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٨٢٨ هه‌زار و ٣٣٠ پشكنینی کۆرۆنایان ئه‌نجامداوه.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی ئێران ئاشکراشیکرد کە لە کۆی ٣١ پارێزگا لە ئێران ٢٩یان لە ناوچەی سوور یان مەترسیداردان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن