ئێران.. گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا شه‌ش هه‌زاری تێپه‌ڕاند
- له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧١ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی له‌و وڵاته بەو په‌تایه گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، شه‌ش هەزار و ٢٨ کەس.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئێران له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧١ کەسی دیكه بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئەو کەسانەی له‌و وڵاته بەو په‌تایه گیانیان لەدەستداوە گەیشتە، شه‌ش هەزار و ٢٨ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، کیانوش جیهانپور لە لێدوانێکیدا كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاوكرایه‌وه، ئاشكرای كرد له ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١ كه‌سی دیکەی به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان لەدەستداوە و ٩٨٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه.
کیانوش جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته، شه‌ش هه‌زار و ٢٨ كه‌س و ژمارەی تووشبووانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٤ هەزار و ٦٤٠ كەس.
جیهانپور تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه باری ته‌ندروستیی دوو هه‌زار و ٩٧٦ تووشبووی ڤایرۆسه‌كه ناجێگیره و تا ئێستا، ٧٥ هه‌زار و ١٠٣ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران باسی له‌وه‌شكرد كه تا ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری ئێران-دا، پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بۆ ٤٦٣ هه‌زار و ٢٩٥ كه‌س ئه‌نجامدراوه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن