Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه ١٣٤ كه‌س زیادیكردووه و، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، كیانوش جیهانپور، له لێدوانێكیدا كه له ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی ئه‌و وڵاته راسته‌وخۆ په‌خشكرا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٣٤ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له وڵاته‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه و، دوو هه‌زار و ٧١٥ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه.
جیهانپور باسی له‌وه كرد كه تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سێ هه‌زار و ٢٩٤ كه‌س و، ژماره‌ی تووشبوونیش گه‌یشتووه‌ته ٥٣ هه‌زار و ١٨٣ كه‌س.
كیانوش جیهانپور، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باری ته‌ندروستیی چوار هه‌زار و ٣٥ كه‌س ناجێگیره، هەروەها له دوێنێوه هه‌زار و ٢٢٤ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، به‌مه‌یش تا ئێستا ١٦ هه‌زار و ٩٣٥ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.