جيهان

ئیندۆنێزیا.. تەقینەوەی گڕکانی مەراپی

- لە گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە دوورگەی جاڤا لە ئیندۆنێزیا، تەقینەوەیەک روویدا.

21.06.2020 - نوێکردنەوە : 21.06.2020
ئیندۆنێزیا.. تەقینەوەی گڕکانی مەراپی

Jakarta Raya

جاکارتا - AA

ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیای جیۆلۆجی و کارەساتی سروشتی یۆگیاکارتا لە ئیندۆنیزیا رایگەیاند "کاتژمێر ٠٩:١٣ی ئەمڕۆ لە گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە شاری یۆگیاکار، تەقینەوەیەک روویداوە و ماوەی ٣٢٨ چرکەی خایاندووە".

ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجیای جیۆلۆجی و کارەساتی سروشتی یۆگیاکارتا لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی تەقینەوەکەدا، خۆڵەمێش و پێکهاتەکانی دیکەی ناو گڕکانەکە تا شەش هەزار مەتر بەرزبوونەتەوە و ١٤ خولەک دوای تەقینەوەکەی یەکەم، تەقینەوەیەکی دیکەی بچووکیش روویداوە.

لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی مەراپی کە دەکەوێتە بەرزایی دوو هەزار و ٩٦٨ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە، ٣٤٧ کەس گیانیان لەدەست دا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın