ئیندۆنیزیا.. روودانی بوومەلەرزە بە گوڕی شەش پلە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلە، خۆرهەڵاتی جاڤای لە ئیندۆنیزیا هەژاند.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لە خۆرهەڵاتی جاڤا لە ئیندۆنیزیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر روویدا.
ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە کە چەقی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی شەش پلەی رێختەر روویدا دەکەوێتە ٤٤ کیلۆمەتر باشووری خۆرئاوای گۆنگدانگلیگی کولۆن.
بە پێی ئامارە بەراییەکان، لەو بوومەلەرزەیەدا کە لە قوڵایی ٨٢،٣ کیلۆمەتر روویداوە هیچ زیانێکی گیانیی نەکەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە، دەزگای کەشناسی و جیۆفیزیکی ئیندۆنێزیا (BMKG)، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گوڕی بوومەلەرزەکە ٦،٧ پلەی رێختەر بووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن