ئیسپانیا.. ژماره‌ی پێوانه‌یی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌ئیسپانیا هه‌ڵكشانی پێوانه‌یی له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه هاوكات به ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، تۆماركراون و ئه‌وه بینراوه كه له‌سه‌دا ٨٥ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مردوون ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ٧٠ ساڵه‌وه بووه.
Madrid
مه‌درید - AA
له ئیسپانیا هه‌ڵكشانی پێوانه‌یی له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه هاوكات به ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه، تۆماركراون و ئه‌وه بینراوه كه له‌سه‌دا ٨٥ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مردوون ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ٧٠ ساڵه‌وه بووه.
وەزارەتی تەندروستیی ئیسپانیا دوایین ئامارەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
ئیسپانیا لەڕووی ژمارەی قوربانییانەوە لە ریزبەندیی دووەمدایە و له دوای ئیتاڵیاوه دێت، له‌و وڵاته لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٤٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە ئیسپانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هه‌شت هەزار و ١٨٩ کەس.
له هه‌مان ماوه‌دا نۆ هەزار و ٢٢٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراون و کۆی ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٩٤ هەزار و ٤١٧ کەس.
دوای راگه‌یاندنی ئه‌م ژمارانه له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون له ئیسپانیا، به‌رزترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تۆماركران.
بەم شێوەیە لە رووی ژمارەی تووشبووانەوە دوای ئەمریکا کە ١٤٣ هەزار و ٧٢ حاڵەت و ئیتاڵیا کە ٩٧ هەزار و ٦٨٩ حاڵەتی تووشبوونیان لێ تۆمار کراوە، بەپلەی سێیەم دێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی پێنج هه‌زار و ٦٠٧ كه‌س له تووشبووان (ژماره‌كه له دوێنێوه ٣٧٦ زیادیكردووه) له یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕن و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه چاكبوونه‌ته‌وه دوو هه‌زار و ٤٧٩ كه‌س زیادیكردووه و بۆ ١٩ هه‌زار و ٢٥٩ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسپانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌دا ٨٥ ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ٧٠ ساڵه‌وه‌یه و رێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ته‌مه‌نیان خواروو ٣٠ ساڵه‌وه‌یه، له‌سه‌دا ٠،٢ ه.
باس له‌وه‌شكراوه له مەدریدی پایتەخت زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) هەیە و تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١١ کەس لەو شارە بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی قوربانییانی کۆرۆنا لە مەدرید، گەیشتووەتە سێ هەزار و ٦٠٣ کەس.
ئەمە جگە لەوەی لە دوێنێوە سێ هەزار و ٤١٩ حاڵەتی نوێ تۆمارکراون و ژمارەی حاڵەتەکان گەیشتووەتە ٢٧ هەزار و ٥٠٩ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن