ئیسپانیا...بەهۆی تەقینەوەکانی گڕکانی دوورگەی لا پالما گەشتی ئاسمانی بۆ ئەو ناوچەیە راگیرا
Madrid
مەدرید - AA
لە دوورگەی لا پالما کە یەکێکە لە گرووپی دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا، لە ١٩ی ئەیلوولەوە تا ئێستا هێزی تەقینەوەکانی گڕکانی کومبرە ڤییەخا زیادی کردووە و ئەمەش وای کردوە گەشتە ئاسمانییەکانی دوورگەکە هەڵپەسێردرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی یەکەی ئاسایشی نیشتمانی ئیسپانیا بڵاوی کردوونەتەوە لە کاتی چالاکبوونییەوە تا ئیستا بەهیزترین تەقینەوەکان لە گڕکانەکەدا روویانداوە، بەجۆرێک شلەی تواوەی ناو گڕکانەکە ٢٤٠ هێکتار زەوی لەناوبردووە و ئەو گاز و دووکەڵەشی لە گڕکانەکەوە دەرچووە هەتا چوار هەزار و ٥٠٠ مەتر بەرزبووەتەوە.
بەمەبەستی رێگری کردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو لە دوورگەی لا پالما و لا گۆمێرا گەشتە ئاسمانییەکان هەڵپەسێردران کە ٣٠ گەشتیان لەمڕۆ و ٤٧ گەشتیان لە سبەیدا بوون.
لە لایەکی دیکەشەوە لە دوورگەی لا پالما زیاتر لە شەش هەزار کەس لە ترسی گڕکانەکە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنستیتۆی زەویناسی و کانزاکاری ئیسپانیا، خێرایی شلەی تواوەی ناو گڕکانەکە نزیکەی ٦٠-٨٠ مەترە لە کاتژمێرێکدا.