جيهان

ئیسرائیل: "هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران تا ئێستاش کارایە"

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ڕایگەیاند: "پێشتر ھەڕەشەی ئەوەمان کردووە لەوەی ئەگەر ئێران ھێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوە ئێمەش ھێرش دەکەینە سەر ئێران و ھەڕەشەکەمان لەوبارەیەوە تا ئێستاش بەردەوامە".

Zein Khalil  | 14.04.2024 - نوێکردنەوە : 15.04.2024
ئیسرائیل: "هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران تا ئێستاش کارایە"

Quds

قودس ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یسرائیل کاتز ڕایگەیاند کە تا ئێستا هەڕەشەی لێدانی ئێران کارایە.

یسرائیل کاتز لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، گوتی: "پێشتر ھەڕەشەی ئەوەمان کردووە لەوەی ئەگەر ئێران ھێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوە ئێمەش ھێرش دەکەینە سەر ئێران و ھەڕەشەکەمان لەوبارەیەوە تا ئێستاش بەردەوامە".

ڕاشیگەیاندووە: "پێویستە ھاوکارییەکانمان لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان قووڵتر بکەینەوە، منیش سەرکردایەتی ھێرشێکی سیاسی دژبە ئێران دەکەم".

باسی لەوەش کردووە کە شەوی ڕابردوو، تەل ئەبیب دەیان داواکاریی پاڵپشتیکردنی لە جیھانەوە بەدەست گەیشتووە و گوتی: "ئێستا ئیمە پێویستمان بە بەدیھێنانی دوو ئامانج ھەیە کە یەکەمیان ئەوەیە، سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسرێت و ئامانجی دووەمیش ئەوەیە، سزای کاریگەرتر بەسەر ئێراندا بسەپێندرێت".

لای خۆیەوە وەزیری کۆچ و گەڕانەوەی ئیسرائیل، ئۆفیر سۆفەر لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، گوتی: "دەبێت بوێری ئێران بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی ھاوشێوەی شەوی ڕابردوو بۆسەر ئیسرائیل، بسڕدرێتەوە".

ھەر لەوبارەیەوە وەزیری پەروەردەی ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X"، ڕایگەیاندووە: "بەھۆی ھاریکارییەکانی ھێزی ئاسمانی و بەرگریی ئاسمانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەمریکا، تونرا بەرپەرچی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بدرێتەوە".

یۆئاڤ گالانت لەبارەی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێران نووسیوویەتی: "بە ئارامی و ژیرانە، کاتی ھێرشکردنە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın