Roma
رۆما - AA
له ئيتاليا، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٢٧ تووشبووی دیكهی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لهدهستداوه و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان لهو وڵاته بۆ١٣ هەزار و ١٥٥ بهرزبووهتهوه.
بەڕێوەبەڕى گشتيى بەرگريى شارستانى، ئەنجيلۆ بۆرێللى لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەيدا لە رۆماى پايتەخت، دوایين ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بڵاوكردەوە.
بۆرێللى رايگەياند، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەيشتووەتە ٨٠ هەزار و ٥٧٢ كەس و بەوانەى كە گيانيانلەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە گەيشتووەتە ١١٠ هەزار و ٥٧٤ كەس.
سەبارەت بەوانە كە چاكبوونەوەتەوە بۆرێللى، ئاماژەى بەوەكرد كە تا دوێنى ١٥ هەزار و ٧٢٩ کەس چاكبوونەتەوە ئەمڕۆش هەزار و ١١٨ كەسى ديكە، كۆى گشتى ١٦ هەزار و ٨٤٧ كەس لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
بۆرێللى، راشيگەياند، ژمارەى گيانلەدەستدان لە دوايين ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٧٢٧ کەس زياديكردووە و كۆى گشتى گيانلەدەستدان بە COVID-19 گەيشتووەتە ١٣ هەزار و ١٥٥ كەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن