سياسەت

ئومێد سه‌باح: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٣"

- سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، ئومێد سه‌باح ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی گه‌یشتووته‌نه‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق.

Muhammed Ali Kamal  | 26.02.2023 - نوێکردنەوە : 26.02.2023
ئومێد سه‌باح: "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٣"

Arbil

هه‌ولێر-AA

سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، ئومێد سه‌باح ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی گه‌یشتووته‌نه‌ رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق.

ئومێد سه‌باح له‌رێگه‌ی هه‌ژماره‌ی خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆ و دانوستانه‌كانیان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی کۆبوونه‌ته‌وه‌.

ئومێد سه‌باح هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: "لە کۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتینە رێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر پرۆژە یاسای بوودجەی ٢٠٢٣ و لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان هەردوولا هەبوو".

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدابوو هەردوو تیمی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پڕۆژە یاسای بوودجەی فیدراڵی و پڕۆژە یاسای نەوت گاز، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ سەردانی بەغدا بکەنەوە، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان لە پێناو تەواوکردنی دوا هەنگاوەکانی دەستنیشانکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی فیدراڵی و تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın