ئه‌مساڵ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فغانستان له كۆمه‌ڵه‌ی گشتییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناكرێت
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌فغانستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غولام ئیسحاقزه‌ی ده‌ستبه‌رداری پێشكه‌شكردنی گوتاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی بوو، دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان داوای كرد نوێنه‌رایه‌تی له رێكخراوه‌كه‌دا پێ بدرێت.
New York
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌فغانستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غولام ئیسحاقزه‌ی ده‌ستبه‌رداری پێشكه‌شكردنی گوتاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی بوو، دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان داوای كرد نوێنه‌رایه‌تی له رێكخراوه‌كه‌دا پێ بدرێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باڵیۆزی حكوومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غولام ئیسحاقزه‌ی گوتاره‌كه‌ی له ٧٦هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوه‌كه كشانده‌وه، ئه‌مساڵ ناتوانرێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌فغانستان له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بكرێت.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌فغانستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، غولام ئیسحاقزه‌ی كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا گوتاری هه‌بێت، گوتاره‌كه‌ی كشانده‌وه.
واده‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی غولام ئیسحاقزه‌ی به‌تایبه‌ت كه دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان داوای كرد مافی پێشكه‌شكردنی گوتاری له میانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێ بدرێت، مایه‌ی تێڕامانه.