ئه‌مریكا.. گیانله‌ده‌ستدان بە كۆرۆنا بۆ ٢٠٥ هه‌زار و ٥٠٣ كه‌س به‌رزبوویه‌وه
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٥ هه‌زار و ٥٠٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
New York
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠٥ هه‌زار و ٥٠٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوه‌كانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٥١ هەزار و ١٢٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٧٦٦ کەس.
هاوکات ٩٢٦ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠٥ هه‌زار و ٥٠٣ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٣٧٤ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ٩٩ مليۆن و ٦٨٧ هەزارى تێپەڕاند.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە پێنج ملیۆن و ٦٦٤ هەزار و ٥٢٧ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٥٩٥ هەزار و ٣٣٥ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٩٣ هه‌زار و ٦٠٠ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧٥١ هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٨٧ هه‌زار و ٩٠٩ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٨٤ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن