Washington DC
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، بڵاویكرده‌وه كه تا ساڵی ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا توركییه‌كان بۆ دروستكردنی هه‌ندێk پارچه‌ی فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری هاوبه‌شی ئێف-٣٥.
له میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، جه‌سیكا ماكسوێل، كه یه‌كێكه له گوته‌بێژه‌كانی پنتاگۆن، باسی له‌وه كرد كه كۆمپانیا توركییه‌كان تا ٢٠٢٢ به‌رده‌وامده‌بن له به‌رهه‌مهێنانی ١٣٩ پارچه بۆ فڕۆكه‌ی ئێف-٣٥.
گوتیشی: ''هاوبه‌شه پیشه‌سازییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌سته‌كانیان. به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ له‌م خاڵه‌دا هه‌وڵیدا خۆی به‌دوور بگرێت له تێچوون، تێكدانی سیستم و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناپێویستی گرێبه‌ست''.
ماكسوێل باسی له‌وه كرد كه له هه‌مان كاتدا به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كان و، له‌و باره‌یه‌شه‌وه درێژه به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی توركیا سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی له رووسیا كڕی، ئه‌مریكا له مانگی ته‌مووزی رابردوودا هاوبه‌شی توركیای له به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥دا هه‌ڵپه‌سارد، به‌ڵام گرێبه‌ستی كۆمپانیا توركییه‌كانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پارچه دیاریكراوه‌كانی فڕۆكه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه و، رێگه‌یدا تا دۆزینه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری نوێ كۆمپانیا توركییه‌كان تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامبن له به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی فڕۆكه‌كه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه دواكه‌وتنی به‌رچاو له به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی ئێف-٣٥دا رووی‌دابوو.
كۆمپانیا توركییه‌كان، زیاد له هه‌زار پارچه‌یان بۆ فڕۆكه‌ی ئێف-٣٥ به‌رهه‌مده‌هێنا.
توركیا گرێبه‌ستی كڕینی ١٠٠ فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری ئێف-٣٥ی كردبوو و له‌و ژماره‌یه‌ش خاوه‌ندارێتی شه‌شیانی وه‌رگرتبوو.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوبه‌شیی توركیا هه‌ڵپه‌سێردرا، له بوودجه‌ی به‌رگریی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا ده‌سه‌ڵاتدرابوو به پنتاگۆن بۆ كڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ هێزه‌كانی ئاسمانیی ئه‌مریكا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن