ئاژانسی ھرانا: "ژمارەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار ٩١٩ کەس"
ئاژانسی ھەواڵی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران (ھرانا) بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کە بە ھۆی دەربڕینی ناڕەزایەتییان دژ بە دۆخی ئابووری وڵاتەکە ڕژاونەتەوە سەر شەقامەکان کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٩١٩ کەس.
Ankara
ئیستانبوڵ - AA

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین لە ئێران دژ بە دۆخی ئابووری وڵاتەکە، بەردەوامن.
ڕاشیگەیاندووە ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا، کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٩١٩ کەس.
باسی لەوەش کردەوە کە ھەر لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا تا ئێستا، ٢٤ ھەزار و ٦٦٩ خۆپیشاندەر دەستگیر کراون.